عه‌بدولی حه‌مه‌جوان هونه‌رمه‌ند و ئه‌كته‌ری ناسراوی كورد له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ "وشه" باس له هونه‌ری كوردی ده‌كات و ده‌ڵێ، ئه‌كته‌ری باش له كوڕ و كچ هاتوونه‌ته پێشه‌وه و جێی شانازین، پێویسته هاوكارییان بكرێت.
بۆچوونت له‌سه‌ر ئاستی فیلم و درامای ئێسته‌ی كوردی چییه؟
سینه‌ما و درامای كوردی هێشتا له هه‌نگاوناندان بۆ ئه‌وه‌ی جێی شیاوی خۆیان له ناوه‌ندی ئه‌م توخمه‌ی هونه‌ردا بكه‌نه‌وه، له سه‌ره‌تاوه و له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی به ئه‌زموون هه‌نگاوی ڕژد و ڕاستی نا و دراماكان توانرا ببنه جێی سه‌رنجی بینه‌ری كورد، به‌ڵام به‌داخه‌وه بایه‌خنه‌دانی كه‌ناڵه‌كان به به‌رهه‌مه‌كان و گرنگیدانیان به درامای توركی و به ڕێژه‌ی سه‌ره‌كی پاشان درامای كۆری و ئه‌وانی تر به هه‌ر بیانوویه‌ك بێت، نرخی درامای كوردی‌یان كه‌م كرده‌وه و له‌ناویان برد، ئه‌وه‌تا فه‌زایه‌ك ده‌بینین له درامای كوردی كه داخه‌كه‌ی زۆر گرانه.
ئه‌و ئه‌كته‌ره گه‌نج و تازه ده‌ركه‌وتووانه چۆن ده‌بینیت؟
ئه‌مڕۆ گرووپێكی گه‌وره له گه‌نجان كوڕ و كچ زۆر په‌رۆشی نواندنن له نێوان هونه‌ری كوردی، جێی شانازین و زۆر به‌توانان ئه‌گه‌ر بواریان هه‌بێت گرنگی پێویستیان پێ بده‌ن، زۆر دڵخۆشم پێیان و هیوابه‌خشن.
كورد ده‌توانێ ئاستی كاری هونه‌ری به‌رز بكاته‌وه بۆ ئاستی فیلم و درامای وڵاتان؟
ئه‌و وڵاتانه‌ی گرنگی به هونه‌ر و دراما ده‌ده‌ن، دیارن و خاوه‌ن ئه‌زموونێكی گه‌وره و دێرینن له‌م بواره‌دا، ته‌كنیك و سیناریۆیان زۆر گه‌وره‌یه، ئێمه زۆرمان ماوه بگه‌ینه سه‌ره‌تای سه‌ره‌تای ئه‌وان.
ته‌له‌ڤزیۆنه كوردییه‌كان خه‌ریكی په‌خشی دراما و فیلمی توركی و فارسی و كۆرین، بۆ گرنگی به به‌رهه‌مهێنانی فیلم و درامای ناوخۆ نادرێت؟
ئێمه ئه‌وه‌ی هه‌مانه و نیمانه چه‌ند كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنانی گیرفان به‌تاڵن و بێ هیچ سه‌رمایه‌یه‌ك ته‌نیا و ته‌نیا چاومان له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیرییه، ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان هه‌موو كه‌س ده‌زانێت بۆ مه‌رامی خۆیان نه‌بێت موفلیسن، كاتێك درامایه‌ك به‌رهه‌م ده‌هێنین به هه‌زار قوربه‌سه‌ری قه‌رز ده‌كه‌یت، كه‌چی كاتێك بۆ كه‌ناڵه‌كانی ده‌به‌ین بۆ په‌خشكردنی، به به‌لاش ده‌یانه‌وێت، كه‌چی ئه‌و هه‌موو دراما و فیلمی بیانییانه ده‌كڕنه‌وه و په‌خشی ده‌كه‌ن، مێشكی جه‌ماوه‌ری پێ تێكده‌ده‌ن، ئه‌ی قوڕ به‌سه‌ر هونه‌ری كوردی به‌ده‌ست ئه‌م نه‌زانانه‌وه.
من حه‌زم له هونه‌ره، ئه‌گه‌ر ڕۆڵیك هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م ته‌مه‌نه‌مدا بگونجێت، زۆر ئاساییه بیكه‌م چونكه حه‌زم له هونه‌ره، به‌ڵام من سیناریۆ نه‌بینم هه‌رگیز كار ناكه‌م، توخوا با ڕێ بۆ كه‌سانی تر خۆش بكه‌ین، ئیتر به‌سه ئێمه و ئێمه، ئه‌وه‌ی توانیبێتمان كردوومانه پاشان هونه‌ر قۆرخ نییه هه‌ر ئێمه بین، سوپاس بۆ خوا ئه‌وه‌نده هونه‌رمه‌ندی به‌توانامان هه‌ن كه جێی ئێمه پڕ بكه‌نه‌وه به‌باشتریش.
ئێسته چ كارێكی نوێتان به‌ده‌سته‌وه‌یه؟
ئێسته خه‌ریكی هیچ كارێك نیم، به‌ڵام پێوه‌ندیم پێوه كراوه بۆ كارێك بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌ر پێش بخه‌ین.
چیرۆك و ئاستی ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری كورد ئه‌وه‌نده‌مان هه‌یه فیلم و درامای درێژ به‌رهه‌م بهێنن وه‌ك دراما و فیلمه بیانییه‌كان؟
ئێمه چیرۆك و ئه‌كته‌ری وامان هه‌یه بتوانین فیلم و درامای درێژ به‌رهه‌م بێنین زۆرباشیش، به‌ڵام پێویستمان به بودجه‌یه‌كی ڕژد هه‌یه.
ئایا بۆ هیچ فشارێكتان نه‌كردووه ئه‌و كه‌ناڵه كوردییانه‌ی خۆمان به‌یاسا به‌سه‌ریاندا بچه‌سپێنرێت به‌شێكی بودجه‌كه‌یان بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلم و درامای ناوخۆ بێت؟
فشاری چی بكه‌ین، كارمه‌ندی كه‌ناڵه‌كان خۆیان له‌خوایانه له كاره‌كانیان دووریان نه‌خه‌نه‌وه، ئینجا بۆ تا ئێسته به فشار چی كراوه بۆ خه‌ڵك تا بۆ هونه‌ر بیكه‌ن.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز هه‌ورامی