بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بن له‌م هه‌شت خاڵه‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌

خه‌ڵكی به‌رده‌وام خه‌ریكی كار و كۆششن بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ و سه‌رمایه‌ی ته‌واو بۆ دابین كردنی پێویستییه‌كانیان فه‌راهه‌م بكه‌ن، به‌ڵام به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌شت خاڵانه‌ ده‌كه‌ونه‌ هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌وه‌ و ناتوانن ببن به‌ كه‌سێك كه‌ پێویستییه‌كانی خۆتان پڕ بكه‌نه‌وه‌ و پاشه‌كه‌وتێكی باشیش بكه‌ن تا له‌ داهاتوو و له‌ كاتی ته‌نگانه‌ سوودی لێ وه‌ربگرن.

شاره‌زایانی بواری ئابووری ئه‌م هه‌شت هه‌ڵه‌یه‌یان به‌ وردی خستووه‌ته‌ ڕوو و پێویسته‌ هه‌ر كه‌سێك لێی دوور بكه‌وێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند ببن و بتوانن به‌ ته‌واوی پێویستییه‌كانیان پڕ بكه‌نه‌وه‌.
هه‌ڵه‌كان بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌:

یه‌كه‌م: ده‌سپێشخه‌رانی گرێبه‌ست و ڕێككه‌وتن، ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ هانت ده‌ده‌ن كه‌ متمانه‌ به‌ كه‌س نه‌كه‌یت و به‌ وردی خۆت پرۆژه‌كانی خۆت په‌ره‌ پێ بده‌یت، به‌م ده‌سپێشخه‌ریانه‌ ئه‌گه‌ر ڕازی ببن، دواتر ده‌سپێشخه‌ری تر ده‌كه‌ن، ئێوه‌ش كه‌ پرۆژه‌ و كارتان زۆر بێ، تواناتان نابێ به‌ ته‌واوی چاوتان له‌ پرۆژه‌كانتان بێ و فریای هه‌موو لایه‌ك ناكه‌ون، بۆیه‌ له‌ كۆتاییدا شكست دێنن.

دووه‌م: بیركردنه‌وه‌ی نه‌رێنی (سلبی)، به‌رده‌وام خه‌ڵكی بیر له‌ زیانه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ شوێنی ئه‌وه‌ی بیر له‌ قازانج بكه‌نه‌وه‌، ته‌ركیز خستنه‌ سه‌ر زیان و به‌ نه‌رێنی ڕوانین له‌ هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك، واته‌ تۆ ده‌بێ له‌ ترسی زه‌ره‌ر و زیان بوه‌ستیت و هیچ وه‌به‌رهێنانێك به‌ سه‌رمایه‌كه‌ت نه‌كه‌یت.

سێیه‌م: له‌ ده‌ستدانی ده‌رفه‌ته‌كان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام نه‌رێنی بیر ده‌كه‌یته‌وه‌ و له‌ زیان ده‌ترسیت، بۆیه‌ هه‌میشه‌ ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی دێنه‌ پێشت له‌ جیاتی قۆستنه‌وه‌یان و به‌ په‌له‌ كاركردن و پلان دانان بۆ سه‌ركه‌وتنیان، به‌ په‌له‌ له‌ ده‌ستیان ده‌ده‌یت، به‌مه‌ش كاتێكی زۆری ده‌وێ تا ده‌رفه‌ته‌كان دووباره‌ دێنه‌وه‌ به‌رده‌مت.

چواره‌م: قوماركردن به‌ سه‌رمایه‌، نابێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ سه‌رمایه‌كه‌ت قومار و ئه‌و كارانه‌ بكه‌یت، كه‌ به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان قوماركردنن به‌ سه‌رمایه‌كانت، چونكه‌ ئه‌مه‌ هیچ پلان و به‌رنامه‌ی نییه‌ و ئه‌گه‌ری زیان كردنت یه‌كجار زۆره‌.

پێنجه‌م: بڕیاردانی پێشوه‌خته‌ له‌سه‌ر شته‌كان،  پێویسته‌ به‌ خێرایی و پێش به‌ ڕووداوه‌كان نه‌كه‌وی و بڕیاریان له‌سه‌ر نه‌ده‌یت، به‌ڵكو ده‌بێ زانیاری و پلان و به‌رنامه‌ و هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانی ئه‌م كاره‌ وه‌ربگریت، ئه‌وكات ده‌توانن بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن.

شه‌شه‌م: به‌رده‌وام چاوبرسیانه‌ له‌شته‌كان مه‌ڕوانه‌،  كاتێك به‌رده‌وام چاوبرسیانه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن، وه‌كو كوێر خۆتان به‌ شته‌كان دا ده‌ده‌ن و بڕیاری هه‌ڵه‌ ده‌ده‌ن، بۆیه‌ به‌رده‌وام ئه‌وه‌ له‌ بیری خۆت دووپات بكه‌وه‌، كه‌ له‌ مامه‌ڵه‌ ئابوورییه‌كان په‌له‌كردن زۆر كێشه‌یه‌ و له‌ بڕیاری دروست دوورتان ده‌خاته‌وه‌.

حه‌وته‌م: كاركردن و وه‌به‌رهێنان له‌ پێناوی هیچ شتێك، ئه‌گه‌ر سه‌رمایه‌كه‌ت له‌ بانك و كۆمپانیاكانی دڵنیایی داناوه‌، ئه‌وه‌ پێویسته‌ وه‌به‌رهێنان بكه‌یت، ده‌نا پاره‌كه‌ت له‌لایه‌ن بانك و كۆمپانیاكانی دڵنیاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی تۆ هیچ شتێكت ده‌ست بكه‌وێ و وه‌به‌رهێنان بكه‌یت، به‌ڵكو ته‌نیا به‌ سه‌رمایه‌ نووستووه‌كه‌ت سوود به‌ بانك و كۆمپانیا ده‌گه‌یه‌نێت.

هه‌شته‌م: له‌خۆبایی و لووتبه‌رز مه‌به‌، كه‌سانی  له‌خۆبایی و لووتبه‌رز به‌رده‌وام خۆیان له‌ خه‌ڵك به‌ گه‌وره‌تر ده‌بینن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات خه‌ڵكی باش نه‌ناسن، كه‌ ڕه‌نگه‌ زۆر سوودبه‌خش بن بۆ كاركردن و وه‌به‌رهێنه‌ران به‌ سه‌رمایه‌كانتان خه‌ڵكی زیاتر بناسین و پرس بكه‌ن و سوود له‌ بیرۆكه‌كانیان وه‌رگرن.

سه‌رچاوه‌/ سكای نیوز


وشە - باز ئه‌حمه‌د


AM:10:00:20/02/2017




ئه‌م بابه‌ته 15562 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌