شاره‌زایه‌كی كاره‌بایی و میكانیكی ده‌ڵێ، دره‌نگ هه‌ڵبوون یان گران هه‌ڵبوونی ئۆتۆمبێل چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه و به‌گوێره‌ی بارودۆخی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌گۆڕێت، بۆیه ده‌كرێ به‌پێی گرفته‌كه‌ی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
له‌مباره‌یه‌وه هاوكار حه‌مه‌ده‌مین شاره‌زا و ئه‌ندازیاری میكانیكی بۆ ''وشه'' گوتی، حاڵه‌تی دره‌نگ هه‌ڵبوون یان گران هه‌ڵبوونی ئۆتۆمبێل چه‌ندان هۆكاری جیاوازی هه‌یه كه ده‌كرێ له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا كورتیان بكه‌ینه‌وه:
ئەم خاڵانە سەرەکیترین هۆکارن بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەت درەنگ هەڵببێت
یه‌كه‌م - لاوازبوونی پاتری یان كلسكردن و شلبوونی كێبڵه‌كانی پاتری، داخوران و خراپبوونی سلف یان هه‌بوونی گرفت له وایه‌ر و سۆلینۆیدی سه‌ر سلف، هه‌روه‌ها هه‌بوونی كێشه له تۆپه‌ی سویچ.
دووه‌م - لاوازبوونی فیول په‌مپ، گیرانی فلته‌ر و مه‌سفی به‌نزین، گیران و خراپبوونی نۆزڵه‌كان یانیش به‌كارهێنان و سووتاندنی به‌نزینی كوالێتی خراپ و پیس.
سێیه‌م - به‌كارهێنانی ڕۆنی قورس و نه‌گونجاو به‌تایبه‌ت له وه‌رزی زستان، داخوران و لاوازبوونی پلاكه‌كان یان هه‌بوونی گرفت له وایه‌ر و كۆیلی پلاك.
چواره‌م - پیسبوون و تێكچوونی هه‌سته‌وه‌ری كرانك شه‌فت و كام شه‌فت.
پێنجه‌م - پیسبوون و تێكچوونی هه‌سته‌وه‌رییه‌كانی تری وه‌ك ''هه‌سته‌وه‌ری ئه‌یرفلۆ، هه‌سته‌وه‌ری مله‌به‌خ''.
شه‌شه‌م - پیسبوون و گیرانی فلته‌ری هه‌وا و مله‌به‌خ، هه‌روه‌ها نیشتنی كاربۆن له‌سه‌ر وه‌لفه‌كان.
حه‌وته‌م - لاوازبوون و كهلبوونی ڕینگه‌كان به‌تایبه‌ت له بزوێنه‌ری كۆن كه هۆكاره بۆ كه‌می په‌ستانی ناوسلندهر.