مارسیل فرناندیز فیلۆ، كچێكی دانیشتووی وڵاتی به‌رازیله، له رێگه‌ی ئه‌وه‌ی كه توانی به خێراترین شێوه و كه‌مترین كات، زۆرترین وشه به مۆبایلێكی جۆری ئایفۆن 6پڵه‌س بنووسێت، ناوی چووه كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان.
به گوێره‌ی هه‌واڵێك كه پێگه‌ی "دی پرێس" له‌و باره‌یه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له ئێسته‌دا ئه‌و كچه به خێراترین كه‌س هه‌ژمار ده‌كرێت له نووسینی سه‌ر مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان، به شێوه‌یه‌ك كه توانیویه‌تی له ماوه‌ی ته‌نیا 17 چركه‌دا، هه‌مان ئه‌و ده‌قه بنووسێته‌وه كه خاوه‌نی پێشووی ئه‌و ژماره پێوانه‌ییه پێشتر له مانگی ئایار/ مایۆی ساڵی رابردوو، له‌سه‌ر مۆبایلێكی جۆری سامسونگ ئێس 4 له ماوه‌ی 18.19 چركه‌دا نووسی بووی.
ده‌قی ئه‌و نووسینه‌ی مارسیل له ماوه‌ی 17 چركه‌دا نووسیویه‌تی بریتییه له‌مه: "The razor-toothed piranhas of the genera Serrasalmus and Pygocentrus are the most ferocious freshwater fish in the world. In reality they seldom attack a human".
به‌ڵام ئه‌و بۆ نووسین به‌و خێراییه، كیبۆڕدێكی تایبه‌تی به ناوی "Fleksy" به‌كارهێناوه، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكایی، به تایبه‌ت بۆی دروست كراوه.