به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان خسته‌ڕوو.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌رێمی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌بێ و له هه‌ولێر و كه‌ركووك و دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، له سلێمانیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك په‌ڵه هه‌وری جیا جیا، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 16 پله و نزمترین پله‌ش سێ پله ژێر سفری سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی سێشه‌م هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌مێنێته‌وه و له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، له دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ له هه‌ندێ شوێن نیمچه هه‌ور ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 17 پله و نزمترین پله‌ش یه‌ك پله ژێر سفری سیلیزی ده‌بێت.