باسوخواسی به‌رده‌وامی مووچه و بودجه له عێراق كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕه‌كانی بۆرسه و نه‌وت و دراو هه‌بووه، دۆلاری ئه‌مه‌ریكی جۆره ناڕێكییه‌ك له ڕووی نرخه‌وه به‌خۆیه‌وه بینیوه له عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ی تشرینی دووه‌م، شۆخان عه‌بدوڵا بریكاری كۆمپانیای تاك نرخ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "نرخی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له به‌یانی ئه‌مڕۆوه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه و دابه‌زیوه".
زیاتر گوتی، ئێسته 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به 124.700 هه‌زار دیناری عێراقی ده‌كڕین و به 124.900 هه‌زاری دیناری عێراقی ده‌فرۆشین".
ئاشكرای كرد، ته‌نیا له به‌یانییه‌وه كه بۆڕسه كراوه‌ته‌وه و نرخه‌كانمان بۆ هاتووه به‌راورد به ئێسته 150 دینار زیاتر دابه‌زیوه.
ڕوونی كرده‌وه، هۆكاری دابه‌زینه‌كه پێوه‌ندی به ده‌نگۆی دابه‌شكردنی مووچه هه‌یه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی به‌غدا، ئه‌وكاته بانكی مه‌ركه‌زی دۆلار ده‌خاته بازاڕه‌وه به‌هۆیه‌وه نرخه‌كه‌ی له ده‌ست ده‌دات.
لای خۆیه‌وه بیلال سه‌عید سه‌رۆكی ئینستیوتی ئابووری به ژماره به "وشه" ڕاگه‌یاند، ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی كه له به‌های دۆلاردا ڕووی داوه به‌تایبه‌تی له یه‌كی تشرینی دووه‌م كه دۆلاری ئه‌مه‌ریكی نرخه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر دیناری عێراقی گه‌یشته 125.450 هه‌زار، ئێسته هاتووه‌ته خواره‌وه و نرخه‌كه له 125 هه‌زار دیناریش كه‌متر بووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی دا، ده‌كرێت بڵێین گۆڕانكارییه‌كه كاتییه و گۆڕانكارییه‌كه زۆر گه‌وره نییه له به‌های دۆلاردا و به‌رده‌وامی نابێت.
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، دوو هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌یه له پشته‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی ئه‌مدواییانه‌ن ئه‌وانیش، یه‌كه‌م/ حكوومه‌تی عێراق ڕای گه‌یاند، دوو مووچه له‌سه‌ریه‌ك بۆ مووچه‌خۆران دابه‌ش ده‌كات، ئه‌مه‌یش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر بازاڕ دروست كردووه، دووه‌م/ به‌شێكی تر ئه‌وه‌یه كه rt بانك له هه‌رێمی كوردستان كه داهاتی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و بانكه، ده‌ستی كردووه به فرۆشتی به‌شێك دۆلار ئه‌ویش كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت له‌سه‌ر بازاڕی دراو. به‌نموونه له به‌یانییه‌وه نرخی دۆلاری له هه‌ولێر له خوار ئه‌و نرخه‌شه‌وه‌یه كه له بازاڕه‌كانی به‌غدا ده‌فرۆشرێت.
پێویسته بگوترێ هه‌فته‌ی ڕابردوو نرخی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له سه‌رووی 125 هه‌زار و 500 و تا نزیكه‌ی 126 هه‌زار دینار فرۆشراوه.