ئه‌گه‌ر یه‌كێكیت له‌وانه‌ی له ئۆتۆمبێلدا شاره‌زاییت كه‌مه و ئه‌زموونت نییه، له‌كاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرفت توانای زاڵبوونت به‌سه‌ر كێشه‌كاندا نییه، ئه‌وا پێویسته ئه‌م ڕێنوێنییانه له‌به‌رچاو بگریت و پێش ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت لێبخوڕت، شاره‌زایی له‌م پێنج خاڵە سه‌ره‌كییه په‌یدا بكه‌یت.
كاروان ڕه‌زا شاره‌زای میكانیك بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی له ئۆتۆمبێلدا هه‌ن کە پێویسته هه‌ر كه‌سێك كه شۆفێری ده‌كات بیانزانێت و ڕه‌چاویان بكات، هه‌روه‌ها پێش ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێ بخوڕێت چاودێریان بكات، ئینجا بڕوات. ئه‌مانه‌یش ئه‌و پێنج پێكهاته سه‌ره‌كییه‌ن كه پێویسته هه‌ر شۆفێرێك شاره‌زایی لێیان هه‌بێت.
ئەم شارەزایە دەڵێ، ئەمانەیش ئەو پێنج پێکهاتە سەرەکییەن کە پێویستە هەر شۆفێرێک شارەزایی لێیان هەبێت
ڕادێته‌ر: له هاویندا ده‌بێت ئاگاداری ئاستی ئاوی ڕادێته‌ره‌كه‌ت بیت و زووزوو پشكنینی بۆ بكه‌یت به‌تایبه‌ت ئه‌وكاته‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت لێ ده‌خوڕیت.
ڕۆنی بزوێنه‌ر: پێویسته ناو به‌ناو پێوه‌ری شیشی ڕۆنی بزوێنه‌ره‌كه‌ت سه‌یر بكه‌یت و دڵنیا بیت له‌وه‌ی كه رۆنه‌كه‌ی له به‌رزترین ئاستی نیشانده‌ری پێوه‌ره‌كه‌دایه، چونكه ڕۆن یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی درێژی ته‌مه‌نی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌ت.
ڕۆنی ئیستۆپ: به‌پێی كات ئه‌و رۆنه‌ی كه له ده‌به‌ی تایبه‌تی برێكه‌كه‌تدایه به‌سه‌ر ده‌چێت و له ژێره‌وه‌یدا وه‌ك پاشماوه ده‌نیشێت كه ئه‌مه‌ش كاری سیستمی ABS تێك ده‌دات، كاری سوڕی كاره‌بایی و فشاری سه‌ر رۆنه‌كه بۆ شوێنی مه‌به‌ست لاواز ده‌كات، بۆیه گرنگه له‌گه‌ڵ رۆنگۆڕینی بزوێنه‌ردا پشكنینی باشی و خراپی ئه‌و ڕۆنه‌ش بكه‌یت.
پاتری: ڕووناكییه‌كان به‌گشتی، كاركردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت و زۆر پێویستی تری ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌سه‌ر پاترییه‌كه‌ت به‌نده، ئاگاداربوون یه‌كێكه له‌كاره گرنگه‌كان و هه‌ندێك له كۆمپانیاكانی دروستكردنی پاتریش له ڕێی ئاماژه‌یه‌كی رووناكیده‌ر له‌سه‌ر پاترییه‌كه دۆخی باشی و خراپی باترییه‌كه‌ت بۆ ڕوون ده‌كه‌نه‌وه و یارمه‌تیده‌ره تا دۆخی پاترییه‌كه‌ت بزانی.
تایه‌كان: له‌گه‌ڵ له به‌رچاوگرتنی دیمه‌نی ڕۆژانه‌ی تایه‌كان بۆ بینینی هه‌ر درزێك یان گۆڕانكارییه‌ك، ده‌بێت فشاری هه‌وای تایه‌كانیشت لانی كه‌م مانگی جارێك هه‌موار بكه‌یته‌وه.