له زۆر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به هه‌ڵه باس له ئه‌پده‌یته تازه‌كه‌ی مه‌سنجه‌ری فه‌یسبووك ده‌كرێت كه گوایه وه‌ك سناپچاتی لێ دێت.
به‌شێوه‌یه‌ك كه ھه‌ر كه‌سێك وێنه‌ی چاتی تۆ بگرێت واته screenshot بكات یان ریكۆرد بكات، ئه‌وه پێت ده‌ڵێت كه ئه‌و كه‌سه screenshot یان ریكۆردی كردووه ھاوشێوه‌ی سناپ چات، هه‌روه‌ها كاتێك نامه‌یه‌كت بۆ دێت له مه‌سنجه‌ری فه‌یسبووك كه سه‌یری نامه‌كه‌ت كرد نامێنیت یان دوای یه‌ك سه‌عات نامه‌كانی ده‌سڕێته‌وه، جگه له‌وه‌یش ھه‌ر كه‌سێك ستۆری ھاوڕێكانی screenshot بكات ئه‌وه به‌و كه‌سه ده‌ڵێت ھاوشێوه‌ی سناپ چات.
ئێستە له زۆر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به هه‌ڵه باس له ئه‌پده‌یته تازه‌كه‌ی مه‌سنجه‌ری فه‌یسبووك ده‌كرێت
به‌ڵام ئه‌مانه دوورن له ڕاستییه‌وه و به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی ''firstpost'' كه ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، مه‌سنجه‌ری فه‌یسبووك مۆدێكی بۆ زیاد ده‌كرێت هاوشێوه‌ی ئینستاگرام كه پێی ده‌گوترێت ''مۆدی لاده‌ر'' یان ''vanish mode'' له‌و مۆده‌دا ئه‌وانه‌ی باس كراون زیاد ده‌كرێن نه‌ك بۆ مه‌سنجه‌ری فه‌یسبووك و نامه و ستۆرییه گشتییه‌كان.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه ئێسته له ئه‌مه‌ریكا و به‌شێك له وڵاتانی ده‌وروبه‌ری خراوه‌ته‌كار، به‌ڵام تا ئێسته له وڵاتانی تر نه‌خراوه‌ته كار و فه‌یسبووك ده‌ڵێ، له چه‌ند ئه‌پده‌یتێكی تردا تایبه‌تمه‌ندییه‌كه به‌رده‌ست ده‌بێت.
مه‌سنجه‌ر ئاپێكی تایبه‌تمه‌ندی كۆمپانیای فه‌یسبووكه بۆ به‌كارهێنه‌رانی دروست كراوه، تا له ڕێیه‌وه به كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك نامه‌ی ده‌نگی و نووسراو و وێنه‌یی پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر به‌هێزتر و بكه‌ن و بیگۆڕنه‌وه، له ساڵی 2006 بۆ یه‌كه‌م جار مه‌سنجه‌ر ته‌نیا به شێوه‌ی نووسین كرایه‌وه و بۆ به‌كارهێنه‌رانی به‌رده‌ست بوو.