پێش ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ ببێ به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دنیا خانه‌واده‌كه‌ی ناسی و خه‌ڵكێكی زۆر هۆگری جوانیی "ئیفانكا"ی كچی بوون، ته‌نانه‌ت ئه‌و بۆنه‌ی له خۆی ده‌دات، بووه به پڕفرۆش‌ترین بۆن له بازاڕه‌كانی ئینته‌رنێت.
ماڵپه‌ڕی "ئه‌مازۆن" تایبه‌ت به كڕینی كاڵا له ڕێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه بۆنه‌كه‌ی ئیفانكا ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاندووه و بووه به پڕفرۆش‌ترین بۆنی ژنانه، ته‌نانه‌ت ئه‌و مه‌ڵهه‌می خۆچه‌وركردنه‌ی به ناوی ئه‌وه، به هه‌مان شێوه پڕفرۆشترینه.
بۆنه‌كه، تێكه‌ڵه‌یه‌كه له بۆنی گوڵی ڕۆژهه‌ڵاتی و هه‌ستێكی ژنانه‌ی تێدایه، نموونه‌ی جوانی و ئه‌ته‌كێته، ئه‌مه رێكلامی ئه‌و بۆنه‌یه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، ماركه‌ی "نۆردسترام"ی ئه‌مه‌ریكی بۆ پۆشاك و ستایل، بڕیاری دا به ته‌واوی ده‌ستبه‌رداری جله‌كانی ئیڤانكا تره‌مپ بێت، چونكه دوای ئه‌وه‌ی باوكی بووه به سه‌رۆك، دابه‌زینێكی به‌رچاو به فرۆشی كاڵاكانیان هاتووه، كه‌چی له دنیادا، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر كاڵایه‌ك ناوی ئه‌وی به‌سه‌ره‌وه بێت، فرۆشی زیاد بووه.