دوێنێ یه‌كشه‌م رێكه‌وتی 19ی شوبات/ فێبرایه‌ر، كچێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵی دانیشتووی شاری لایبزگ، به ناوی سره‌یا كۆڵمان، بوو به براوه‌ی ناسناوی شاجوانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌مساڵی 2017.
هه‌ڵبژاردنی سره‌یا، له نێوان 20 كچه كاندیدی تر بوو كه له شار و هه‌رێمه جیاجیاكانه‌وه ركابه‌رییان له‌سه‌ر ناسناوه‌كه ده‌كرد، كه هه‌موویان ته‌مه‌نیان له نێوان 17 بۆ 28 ساڵ بوو.
له‌میانه‌ی ئه‌و رێوڕه‌سمه‌دا كه تایبه‌ت به‌و بۆنه‌یه و له شاری رووست له نزیك فرایبۆرگ به‌ڕێوه چوو، سره‌یا دوای بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه، به ئاژانسی ده‌نگوباسی ئه‌ڵمانیا (د. ب. ا.)ی راگه‌یاند، هیچ وشه‌یه‌كی گونجاوم نییه كه گوزارشت له دڵخۆشیی ئێسته‌م بكات، چونكه له‌مه‌ودوا ده‌توانم نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌ڵمانیا بكه‌م له ئاهه‌نگ و نمایشه‌كاندا.
شاجوانی نوێی ئه‌ڵمانیا، قوتابییه و خاوه‌نی دوو چاوی شین و پرچێكی زه‌ردی سه‌رنجڕاكێشه و بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ هه‌ڵگری ناسناوه‌كه‌ی ده‌بێت.
هاوكات ئه‌لیكساندرا رۆجۆفیتش له شاری ئیزرنهاجن كه ئه‌ویش ته‌مه‌نی 18 ساڵه، به جێگری یه‌كه‌می شاجوان هه‌ڵبژێردرا و ساره شتڕاوسی ته‌مه‌ن 21 ساڵیش به جێگری دووه‌م هه‌ڵبژێردرا.
جێی ئاماژه‌یه، رێوڕه‌سمی هه‌ڵبژاردنی شاجوان بۆ ماوه‌ی 90 ساڵه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه ده‌چێت و بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 1927 ده‌ستی پێ كردووه.