"وشە" زانیاریی زیاتر لەسەر کوژرانی گەنجەکەی ڕانیە بڵاو دەکاتەوە

:: AM:10:54:17/11/2020 ‌
شەوی ڕابردوو گەنجێكی كورد لە یەكێك لە هۆتێلەكانی سوید کوژرا و بە گوتەی كەسوكارەكەی دەڵێن پۆلیس لە ڕووداوەكە ئاگەداری كردینەوە.

ئەمڕۆ سێشەم 17ـی تشرینی دووەم، هەواڵی كوژرانی گەنجێكی شارۆكەی ڕانیەی دەڤەری ڕاپەڕین لە میدیاكان بڵاو بووەوە.

كەسوكاری ئەو گەنجە بە میدیاكانیان ڕاگەیاند، لە سێ‌ ڕۆژی ڕابردوو هیچ پێوەندییەكمان بە بڵێسەی كوژراو نەماوە و هەوڵیشمان داوە پێوەندی پێوە بكەین، ژمارەكەی بەردەست نەبووە.

تا ئێستە پۆلیس هۆكاری مردنەكەی پێ‌ نەگوتووین، بەڵام ئەوەی ئێمە زانیومانە لە هۆتێلێك كوژراوە 
باسیان لەوەش كرد، تا ئێستە پۆلیس هۆكاری مردنەكەی پێ‌ نەگوتووین، بەڵام ئەوەی ئێمە زانیومانە لە هۆتێلێك كوژراوە.

پێشتر بڵێسە لە ڕیزەكانی یەپەگە لە سووریا جەنگاوە و دواتر چووەتە سوید و باوكیشی یەكێكە لە بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕان.

بڵێسە عومەر تەمەنی 42 ساڵە و خەڵكی رانیەیە، ماوەی 18 ساڵە لە سوید دەژی و جارجارەش بۆ سەردان هاتووەتەوە هەرێمی كوردستان و لە رانیە ژیاوە.



وشە - رامیار جەواد