هه‌رێمی كوردستان زۆرترین ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ دوو وڵاتی دراوسێی توركیا و ئێرانه و ئه‌مساڵیش قه‌باره‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه زیاتر له 10 ملیار دۆلار بووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م17ی تشرینی دووه‌م، شێخ مسته‌فا عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مساڵ قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ تا ئاستێك زۆر باشبووه و توانراوه زیاتر له پێویستی ناوخۆ خۆراك و كه‌لوپه‌ل هاورده بكرێت.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌مساڵ له سه‌ره‌تای مانگی ئاداره‌وه به‌هۆی كۆرۆنا و بڵاوبوونه‌وه‌ی له وڵاتانی دراوسێ و پاشانیش هه‌رێمی كوردستان و كه‌ره‌نتینه هات به‌سه‌ردا، هاورده و ئاڵوگۆڕی بازرگانی بۆ ماوه‌یه‌ك راگیرا، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕ و ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هه‌بووه.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه ئه‌مساڵ له سه‌رووی 10 ملیار دۆلاره‌وه قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی به ته‌واوی كه‌لوپه‌ل و پێویستیه‌كانه‌وه له ته‌واوی مه‌رزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران كۆراوه.
به‌پێی ئامارێك كه به "وشه" دراوه، له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو به تایبه‌ت ساڵی 2019 قه‌باره‌ی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه زیاتر له 20 ملیار دۆلار بووه و ئه‌وه‌ش به‌رزترین رێژه بووه له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو كه تۆماركراوه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی