عێراق.. مردن بە كۆرۆنا گەیشتە سەرووی 11750 حاڵەت

:: PM:04:52:17/11/2020 ‌

بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە دنیا بەردەوامە و بەپێی دوایین زانیاری ژمارەی تووشبوون لە دنیا گەیشتووەتە زیاتر لە 55 ملیۆن و 502 هەزار حاڵەت، مردنیش لە سەرووی ملیۆنێك و 335 هەزار حاڵەتە، وەزارەتی تەندروستی عێراق رای گەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوودا  2961 حاڵەتی تووشبوون و 40 حاڵەتی مردن تۆمار كراوە. 
تووشبوون گەیشتووەتە 524503 حاڵەت
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە ئەمڕۆ سێشەم هاتە بڵاوكردنەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو 18614 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكان ئەنجام دراون و 2961 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراوە، 814 لە بەغدا و 156 لە هەولێر و 247 دهۆك و 242 لە سلێمانی و 255 لە كەركووك و 79 لە سەڵاحەدین و 103 لە بەسڕە و 71 لە واست و 243 لە دیالە و 94 لە نەجەف و 50 لە میسان و 179 لە بابل و 22 لە كەربەلا و 29 لە زیقاڕ و 46 لە دیوانییە و 18 لە موسەنا و 53 لە ئەنبار و 260 لە نەینەوا.

هەروەها 3460 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، 1450 لە بەغدا و 291 لە دهۆك و 102 لە كەركووك و 105 لە هەولێر و 78 لە سلێمانی، جیا لە تۆماركردنی 40 حاڵەتی مردن 10 لە سلێمانی و شەش لە دهۆك و نۆ لە هەولێر و یەك لە كەركووك، كۆی تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 524503 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 453025 حاڵەتە و مردنیش گەیشتووەتە 11752 حاڵەت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل