به بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی زمانی دایك، به دروشمی "زمانی دایك، زمانی نه‌ته‌وه‌یه" ناوه‌ندی پێنكورد، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی خانی كۆنفڕانسێك ساز ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئاگه‌دارییه‌ك كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، له كۆنفڕانسه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له د. شێركۆ بابان، فه‌ره‌یدوون سامان و سه‌لام ناوخۆش بابه‌تیان ده‌بێت.
له ئاگه‌دارییه‌كه ئاماژه به‌وه دراوه، كۆنفڕانسه‌كه سبه‌ی سێشه‌م رێكه‌وتی 21ی شوبات/ فێبرایه‌ر، سه‌عات 10ی به‌یانی، له هه‌ولێر له هۆڵی رۆشنبیری و لاوان به‌ڕێوه ده‌چێت.