به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێك كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م رێكه‌وتی 20ی شوبات/ فێبرایه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تیمه‌كانی سه‌ر به‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه، هه‌ستاون به گرتنی دوو كه‌س له سنووری شاره‌زوور به تۆمه‌تی راوكردنی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێوی.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌قید هێمن كمرخان، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی رای گه‌یاند، له سنووری شاره‌زوور تیمه‌كانی پۆلیسی دارستان دوو كه‌سیان به تۆمه‌تی راوكردنی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێوی گرتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، له سنووری چه‌مچه‌ماڵیش چه‌ند كه‌سێك كه خه‌ریكی راوی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێوی بوون، دوای بینینی تیمه‌كانی پۆلیسی دارستان هه‌ڵاتن، به‌ڵام ده‌ست به‌سه‌ر شه‌ش باڵنده‌ی كێویی جۆری سوێسكه و یه‌ك چه‌كی جۆری تاپڕ و شه‌ش فیشه‌كدا گیرا.