كێبەركێ‌ بۆ هونەرمەندە لاوەكانی كوردستان ساز دەكرێت

:: AM:11:34:18/11/2020 ‌
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، كێبەركێ‌ بۆ هونەرمەندە لاوەكان ساز دەكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 18ـی تشرینی دووەم، لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هاتووە، ئەگەر هونەرمەندێكی گەنجی لە كوردستان و تەمەنت لە نێوان 15بۆ 35  ساڵییە، بەشداری ئەو پێشبڕكێیە بكە.

كێبەركێیەكی هونەری بەمەبەستی وێناكردنی ئەرێنی كچان و ژنان 
ڕوون كراوەتەوە، ئێستە دەزگای سیید هەڵدەستێت بە رێكخستنی كێبەركێیەكی هونەری بەمەبەستی وێناكردنی ئەرێنی كچان و ژنان.

ڕوون كراوەتەوە، براوەی یەكەم خەڵات وەردەگرێت، كۆتا ڕۆژ بۆ كێبەركێیەكە 29ی تشرینی دووەمە.

هەركەسێك ئارەزوومەندە كلیك لێرە بكات بۆ زانیاریی زیاتر و خوێندنەوەی مەرجەكان.




وشە - رامیار جەواد