دوو كوڕی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌چنه شاری دوبه‌ی تا به‌شداری له ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی یاریگه‌ی "تره‌مپ" بۆ گۆڵف بكه‌نه‌وه و له ئێسته‌وه چاوی كامێراكانی دنیا خۆیان ئاماده كردووه.
"دۆناڵد جۆنیۆر" و "ئیریك تره‌مپ" ده‌بنه میوانی شانازیی كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه و له‌لایه‌ن كۆمپانیای "داماك" گه‌وره كۆمپانیای بواری خانووبه‌ره سه‌رپه‌رشتیی ئاهه‌نگه‌كه ده‌كات، یاریگه‌كه‌ش ناوی ڕێكخراوی "تره‌مپ"ی له‌سه‌ره، بۆیه كۆمپانیا ئیماڕاتییه‌كه له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێ: شه‌وێك ده‌بێ كه هه‌رگیز له یاد ناكرێ.
ئاهه‌نگه‌كه له كۆتای ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجام ده‌درێ، له ئێسته‌وه خۆئاماده‌كردن ده‌ستی پێ كردووه و له ته‌واوی شاره‌كه ئاڵا و دروشم به ناوی تره‌مپ به‌رز كراوه‌ته‌وه.
هه‌ردوو كوڕه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دوای ئه‌وه‌ی باوكیان چووه كۆشكی سپی، سه‌رپه‌رشتیی كاره بازرگانییه‌كانی باوكیان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی تره‌مپ به ته‌واوی سه‌رقاڵی كاری وڵات بێت و دوور بكه‌وێته‌وه له كاره تایبه‌ته‌كانی.
یاریگه‌ی تره‌مپ بۆ گۆڵف له شاری دوبه‌ی، به هه‌ماهه‌نگیی نێوان كۆمپانیای داماك و كۆمپانیای تره‌مپ دروست كراوه كه به‌شێكه له پڕۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون و كۆی گشتی پڕۆژه‌كه شه‌ش ملیار دۆلاری تێ چووه.