رۆژنامه‌ی زه تێلیگرافی به‌ریتانی، راپۆرتێكی له‌باره‌ی رووسیاوه له‌مه‌ڕ چه‌ند دابونه‌ریتێكی ئه‌و وڵاته و هه‌ندێ كه‌لوپه‌ل و شوێنگه‌ی گرینگی رووس بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه له دیدی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌ریتانییه‌وه سه‌یر و واقوڕمێنن.
1-ئه‌ستوریا، هۆتێلی شاری سانكت په‌ترسپبۆرگ، ئه‌و شوێنه بوو كه هیتله‌ر ویستی ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی تێدا بگێڕێت، دوای چوونه نێو شاری لینینگراد.
2- گه‌وره‌ترین مۆزه‌خانه‌ی له رووسیا، ئیرمیتاگه له شاری سانكت په‌ترسیۆرگ، له‌و مۆزه‌خانه‌یه‌دا نزیكه‌ی 70 پشیله ده‌ژین، ئه‌و پشیلانه پارێزگاری له كه‌لوپه‌له‌كانی نێو مۆزه‌خانه‌كه له مشك و ئاژه‌ڵه قرتێنه‌ره‌كان ده‌كه‌ن، له مۆزه‌خانه‌كه‌دا 21 كیلۆمه‌تر ڕاڕه‌و به به‌رمی مه‌ڕمه‌ر دروست كراوه.
3-سوپۆتنیك، واته‌ی رۆژی كاری خۆبه‌خشانه كه له‌و رۆژه‌دا دانیشتووانی شاره‌كان خۆبه‌خشانه ده‌رده‌چن و شاره‌كان خاوێن ده‌كه‌نه‌وه.
4- ناوی كاسنایا بلوشاد، یان گۆڕه‌پانی سوور، هیچ پێوه‌ندییه‌كی به یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت، یان حزبی شیوعییه‌وه نییه، به‌ڵكو واته‌ی كراسنایا، له زمانی رووسیای كۆن واته‌ی جوان و وشه‌ی بلوشادیش به واته‌ی گۆڕه‌پان دێ، واته‌ی "گۆڕه‌پانی جوان".
5- له گوێسه‌بانه‌ی باڵاخانه‌كان، به هۆی ساردی زۆره‌وه، شه‌خته (چلووره)ـی گه‌وره دروست ده‌كات، كرێكاران نیمچه به‌ربه‌ست داده‌نێن بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ڕێبواران له دیواری باڵاخانه‌كان، تا ئه‌و چلوورانه له كاتی كه‌وتنیان، مردنی كه‌سی لێ نه‌كه‌وێته‌وه.
6- رووسییه‌كان به بۆنه‌ی جه‌ژنی (په‌یدابوونی مه‌سیحه‌وه)، كه له وه‌رزی زستاندایه، ده‌چنه زه‌ریاچه به‌ستووه‌كان و مه‌له‌وانی ده‌كه‌ن.
7-له رووسیا په‌یكه‌ری یه‌كه‌م سه‌گی سه‌ركه‌وتوو بۆ بۆشایی ئاسمان (له 1957) هه‌یه.
8-رووسییه‌كان، دانیشتنیان به چاكه‌ته‌وه له شوێنی داخراو پێ خۆش نییه، بۆیه له هه‌موو چێشتخانه و شانۆگه و نه‌خۆشخانه‌كاندا، ژوورێكی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵواسینی جلوبه‌رگی سه‌ردانچییه‌كان هه‌یه، له‌و بواره‌دا به شێوه‌یه‌كی گشتی ژنه به‌ته‌مه‌نه‌كان كار ده‌كه‌ن.
9-له رووسیا ده‌بێ ئاگه‌دار بێ ئه‌گه‌ر ویستت چه‌پكه گوڵێك بده‌یت به كه‌سێك، له‌وێ له كاتی خۆشی‌دا و به پێی نه‌ریتیان، به دانه گوڵ ده‌ده‌ن، له ناخۆشی و بۆنه خه‌ماوییه‌كاندا ده‌یكه‌ن به دووانه‌یی.
10- ناوه‌ندی ته‌مه‌نی پیاوان له رووسیا 63 ساڵانه، ئه‌وه‌یش كه‌متره له ناوه‌ندی ته‌مه‌ن له كۆریای باكور و عێراق، به‌ڵام ئافره‌تانیان ده‌گاته به 75 ساڵ.
11- باوه‌ڕ وایه تۆڕی گواستنه‌وه‌ی نهێنی له ژێر شاری مۆسكۆ هه‌بێ، به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی بۆ بوار و مه‌به‌ستی سه‌ربازی.
12- رووسه‌كان هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن به ترشیات، خه‌یار، چه‌وه‌نده‌ر، ته‌مامه‌ته و هه‌موو شتێك.
13- له رووسیا دره‌ختی زۆر هه‌ن كه هاوسه‌ران له رۆژی هاوسه‌رگیردا قوفڵی پێوه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌یش وه‌ك به‌ڵگه‌ی خۆشه‌ویستییان.
14- له رووسیا ژماره‌ی ژنان به 11 ملیۆن له ژماره‌ی پیاوان زیاتره.
15- له یه‌كێك له چێشتخانه‌كانی رووسیا، كارڕاییكه‌رانی هه‌مووی دووانه‌ن.
16- درێژترین رووباری ئه‌وروپا له رووسیایه به ناوی فۆڵگا كه درێژییه‌كه‌ی سێ هه‌زار و 690 كیلۆمه‌تره و زیاتر له 200 به‌ربه‌ستی له‌سه‌ره.
17- ساردترین ناوچه‌ی رووسیا "ئۆیمیاكۆن"ـه، كه له 1933ـدا پله‌ی 67.7 پله‌ی ژێر سفری تۆمار كرد.
18-له رووسیا قاوه‌خانه و كافیتێریا هه‌یه كه هه‌موو شتێكی تێدا به خۆڕایییه، ته‌نیا بڕه‌پاره‌یه‌ك ده‌دات به‌رامبه‌ر ئه‌و كاته‌ی له‌وێ به‌سه‌ری ده‌بات.