پسپۆڕێكی ده‌روونی به ناوی لیزا فیرنتز، هه‌ستاوه به بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبێكی تایبه‌ت به مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی له بواری ده‌رووندروستی، كه تێیدا دووپاتی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، پێویسته له پێناو باشتركردنی دۆخی ده‌روونیدا، خه‌ڵك به ده‌نگی به‌رز قسه له‌گه‌ڵ خۆیاندا بكه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه پێگه‌ی "رید دایجست"ی ئه‌مه‌ریكایی بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و پسپۆڕه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، قسه‌كردن له‌گه‌ڵ خوددا به ده‌نگی به‌رز ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه زیاتر تێڕوانینی ئه‌رێنی به‌رامبه‌ر به خۆی لا دروست ببێت.
به بۆچوونی فیرنتز، هیچ شتێكی تر نابێته شوێنگره‌وه‌ی گرنگییه‌كانی قسه‌كردن له‌گه‌ڵ خود به ده‌نگی به‌رز، چونكه مه‌نه‌لۆگی ناوه‌كی رێگه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كان بتوانن بیرۆكه و دۆخه ده‌روونی و ره‌فتارییه‌كانیانی خۆیان به شێوه‌یه‌كی باشتر تێبگه‌ن و هه‌ڵبسه‌نگێنن.
فیرتنز له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه سه‌رباری قسه له‌گه‌ڵ خۆكردن، پێویسته خاڵه ئه‌رێنییه‌كان بشنووسرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه بتوانێت ده‌ستیان پێوه بگرێت و وه‌ك خاڵی به‌هێز له خۆیدا په‌ره‌یان پێ بدات و له كاتی قسه‌كردن له‌گه‌ڵ خود، ئه‌گه‌ر له به‌رامبه‌ر ئاوێنه‌شدا بوه‌ستن، ئه‌وا ده‌بێته هۆی زیاتر باشكردنی دۆخی ده‌روونیتان.