چه‌ند جار له ڕێی ماڵپه‌ڕه‌كانه‌وه، بیستووته كه گه‌رگیر توانای سێكسی پیاو زیاد ده‌كات، شلیك بۆ توانای سێكسیی ژن باشه؟ یان هه‌ر جۆره سه‌وزه و میوه و خواردنێكی تر كه ڕۆژانه بڵاو ده‌كرێنه‌وه؟ ئایا به ڕاستی ئه‌م خواردنانه كاریگه‌ری له به‌هێزی و توانای سێكس ده‌كه‌ن؟ توێژه‌رێكی پسپۆڕ وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
"د. لین ئیڵدین نیزین" پسپۆڕی بواری ده‌رووناسیی تایبه‌ت به گرفته سێكسییه‌كانی نێوان هاوسه‌ران، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ: هه‌ندێك كه‌س به‌هێزبوونی توانا و حه‌زی سێكسی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و خواردنانه‌ی له ئه‌ندامانی زاوزێی نێر و مێ ده‌چن، بۆ نموونه ده‌گوترێ: مۆز بۆ پیاو باشه، یان ده‌گوترێ ئه‌ڤۆگادۆ بۆ ژن باشه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر توانا و حه‌ز و پته‌وی سێكسی ده‌كات، هۆڕمۆنی "تستۆستیرۆن"ـه كه حه‌زی سێكسی له ئافره‌تان و پیاوانیش زیاد ده‌كات، ئه‌م هۆڕمۆنه‌ش له هیچ جۆره خواردنێكدا نییه.
ئه‌وه‌ی هۆڕمۆنی تستۆستیرۆن زیاد ده‌كات، په‌یوه‌ست نییه به خواردنه‌وه، به‌ڵكو له ڕێگه‌ی هه‌ندێك ده‌رمان و ڕێنوێنییه‌وه‌یه و ده‌بێ پزیشك به‌پێی دۆخی كه‌سه‌كه دیاری بكات.
دكتۆر لین هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ته‌ندروستیی سێكسی، پێوه‌سته به ته‌ندروستیی دڵ و ده‌ماره‌كانه‌وه، چونكه به‌رپرسن له گه‌یاندنی خوێن به كۆئه‌ندامی زاوزێ و هه‌ستكردن به حه‌زی سێكسی، هه‌ركه‌س كێشه‌ی په‌ستانی خوێن و نه‌خۆشیی دڵی هه‌بێت، به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر توانای سێكسی ده‌كات.
پێویسته ئه‌وه بزانرێ، ئه‌و خواردنانه‌ی كه ده‌گوترێ بۆ سێكس باشن، هه‌موو ئه‌وانه‌ن كه بۆ پاككردنه‌وه‌ی خوێن و چالاكیی دڵ باشن، بۆ نموونه، گۆشتی ماسی، سیر، سه‌وزه‌كان و زۆری تر، واته به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر توانای سێكسی ده‌كه‌ن نه‌ك ڕاسته‌وخۆ، بۆیه پێویسته مرۆڤ له پێشدا بیر له‌وه بكاته‌وه كه دڵ و ده‌ماره‌كانی نه‌خۆش نه‌بن و ڕێژه‌ی شه‌كر له جه‌سته‌یدا به‌رز نه‌بێ، ئه‌وانه ته‌واو بوون، كێشه‌ی توانای سێكسیش دروست نابێ.
هه‌موو ئه‌و خواردنانه‌ی پڕیانه له یه‌كه‌م ئۆكسیدی نایترۆجین، سوودیان بۆ دڵ و ده‌ماره‌كان هه‌یه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات سوودی گرنگ به توانای سێكسی بگه‌یه‌نن كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
- ئه‌و خواردنانه‌ی پڕن له پڕۆتین، وه‌ك، گۆشتی سوور، ماسی، هێلكه، شیر و به‌روبوومه‌كانی، جه‌ره‌زات و پاقله‌مه‌نییه‌كان.
- سه‌وزه‌كان به گشتی، به تایبه‌تیش: سپێناغ و بڕوكولی.
- ئه‌و خواردنانه‌ی پڕیان له دژه ئۆكسید، وه‌ك توو، شلیك و هه‌نار.
- شوكولاته‌ی ڕه‌ش.
سه‌رچاوه:
CNN