بڕیارنامه‌ی سه‌ركۆنه‌كردنی ئێران له‌سه‌ر پێشێلكردنی له راده‌به‌ده‌ری مافی مرۆڤ له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا.
67همین بڕیارنامه‌ی تایبه‌ت به پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له لایه‌ن ئێران، به 79 ده‌نگی به‌ڵێ و 32 ده‌نگی دژ و 64 ده‌نگی بێلایه‌ن له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نه‌كه په‌سند كرا. ئه‌و بڕیارنامه‌یه له‌سه‌ر پێشنیاری كه‌نه‌دا به پاڵپشتی كۆمه‌ڵێك وڵاتی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا پێشكه‌شی رێكخراوه‌كه كرابوو.
له بڕیارنامه‌كه باس له په‌ره‌سه‌ندنی سزای سێداره‌دان به تایبه‌تی سێداره‌دانی گیراوانی سیاسی، ئه‌شكه‌نجه‌دانی گیراوان به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له ژێر ته‌مه‌نی یاساییدان، گوشاری له راده‌به‌ده‌ر له‌سه‌ر كه‌مینه مه‌زه‌وییه‌كان و پێشێلكردنی مافی گیراوه سیاسییه‌كان و رێنهدان به‌ده‌ست پێڕاگه‌یشتنیان به پارێزه‌ر، وه‌رگرتنی ددانپێدانانی زۆره‌ملێ و كۆمه‌ڵێك پێشێلكاری تر كراوه كه كۆماری ئیسلامی ره‌چاویان ده‌كات.
داوا له كۆماری ئیسلامیی ئێران كراوه واز له ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دانی كه‌مینه و ئه‌و كه‌سانه بێنێت كه رای جیاوازیان هه‌یه.
له بڕیارنامه‌كه داوا له كۆماری ئیسلامیی ئێران كراوه واز له ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دانی كه‌مینه و ئه‌و كه‌سانه بێنێت كه رای جیاوازیان هه‌یه. هاوكات داوا كراوه چیتر گیراوان ئه‌شكه‌نجه نه‌دات و واز له هه‌ڵسوكه‌وتی نامرۆیی بهێنێت.
له‌دوای په‌سندكردنی بڕیارنامه‌كه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا گوتی پێداگره له پاڵپشتیكردنی مافی مرۆڤ هه‌موو هاوكارییه‌ك پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات تا رێوشوێنێك بۆ ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی ئێران ده‌ستنیشان بكات.
له لایه‌كی تره‌وه جیسۆن مه‌ك راوێژكاری نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، نیگه‌رانی خۆی له به‌رده‌وامبوونی پێشێلكارییه‌كانی ئێران ده‌ربڕی. به‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا دامه‌زراوه حكوومییه‌كانی ئێران به‌تایبه‌تی ده‌زگای دادوه‌ری و دادگای شۆڕش له پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ رۆڵی به‌رچاویان هه‌یه و واز له ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی خه‌ڵك ناهێنن.
ئێران به بێ هۆكار خه‌ڵكی گرتووه و ئه‌شكه‌نجه‌ی داون و راپێچی گرتووخانه‌ی كردوون.
به‌گوێره‌ی
رادیۆ فه‌ردا یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی جیسۆن مه‌ك ئاماژه‌ی پێ كردووه ئه‌وه‌یه، ئێران به بێ هۆكار خه‌ڵكی گرتووه و ئه‌شكه‌نجه‌ی داون و راپێچی گرتووخانه‌ی كردوون. جگه له‌مه گیراوان ده‌ستیان به چاودێری ته‌ندروستی راناگات و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به‌شێك له‌و گیراوانه پێویستییان به پزیشك هه‌یه، كه‌چی مۆڵه‌تی ئه‌وه‌یان پێ نادرێت ماوه‌یه‌ك له لایه‌ن پزیشكه‌وه چاودێری بكرێن.
سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ماوه‌ی رابردوو باسی له‌وه كردبوو پێشێلكردنی به‌رده‌وامی مافی مرۆڤ له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، مایه‌ی نیگه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه.
له دوو مانگی رابردوودا به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ئێران پاڵه‌وانێكی زۆرانبازی به ناوی نه‌ڤید ئه‌فكاری له سێداره دا، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر له جاران گرنگی به پرسی مافی مرۆڤ له ئێران ده‌دات و به‌رده‌وام هۆشداری به به‌رپرسانی ئێران داوه.
ئێران له كاتێكدا سه‌ركۆنه ده‌كرێت كه ساڵێك به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی خۆپێشاندانه‌كان له دژی ئه‌م وڵاته تێده‌په‌ڕێت
ئێران له كاتێكدا سه‌ركۆنه ده‌كرێت كه ساڵێك به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی خۆپێشاندانه‌كان له دژی ئه‌م وڵاته تێده‌په‌ڕێت. سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ داوای له ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردبوو، له‌باره‌ی پێشێلكارییه‌كانی ئه‌و مافه له میانه‌ی خۆپێشاندانه‌كانی ساڵی رابردووی ئێران، له ژێر چاودێری رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لێكۆڵینه‌وه بكرێت.
رێكخراوه‌كه گوتبووی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ساڵێك به‌سه‌ر رووداوه‌كه‌دا تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام هێشتا ئێران هیچ به‌رپرسیارێتییه‌كی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
پێویسته بگوترێت ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له دژی حكوومه‌ت رۆژی هه‌ینی 15ی تشرینی دووه‌می ساڵی 2019 دوای بڕیاری گرانكردنی نرخی به‌نزین ده‌ستی پێ كرد. خۆپێشاندانه‌كان ته‌واوی ئێرانی گرته‌وه و له ده‌یان شاری گه‌وره خه‌ڵك به دروشمی زۆر توند داوای لاچوونی یه‌كجاره‌كی ئه‌و رژێمه و رووخانی ده‌سه‌ڵاتیان كرد. ئه‌وكات به فه‌رمانی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران، بڕیار درا به هه‌ر نرخێك بێت خۆپێشاندانه‌كان سه‌ركوت بكرێن.
له چوار ده‌یه‌ی رابردوو كه كۆماری ئیسلامیی ئێران دامه‌زراوه، پێشێلكردنی مافی مرۆڤ به باڵای دروواوه
له چوار ده‌یه‌ی رابردوو كه كۆماری ئیسلامیی ئێران دامه‌زراوه، پێشێلكردنی مافی مرۆڤ به باڵای دروواوه و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته حیسابی بۆ بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ نه‌كردووه.