له قۆناغی كۆرۆنادا ئه‌گه‌ر به كه‌سێك بڵێی بۆچی ده‌مامكی نه‌به‌ستووه، ره‌نگه جۆرێك به شه‌رمه‌زاری دروست بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه له بری مرۆڤ رۆبۆت بێت، ره‌نگه به خۆشحاڵییه‌وه لێی وه‌ربگیرێت. ئه‌مه‌ش له ماركێتی تایبه‌ت به كه‌لوپه‌لی وه‌رزی له ژاپۆن ده‌بینرێت.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ی تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ماركێتێك له ژاپۆن پشتی به رۆبۆتێك به‌ستووه تا ئه‌وانه‌ی ئاماده نین رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن، رۆبۆته‌كه به بیریانی ده‌هێنێته‌وه.
به‌پێی پێگه‌كه، له‌م قۆناغه‌ی ئێسته كه ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌موو دنیای ته‌نیوه و ژاپۆنیش یه‌ك له‌و وڵاتانه‌یه، ئه‌و رۆبۆته له ماركێتێك كه تایبه‌ته به فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی وه‌رزشی، به هاتۆچۆكه‌ران ئه‌گه‌ر ده‌مامكیان نه‌به‌ستبێ، پێیان ده‌ڵێ "لێم ببووره، تكایه ده‌مامكه‌كه‌ت ببه‌سته".
كاتَك كه‌سه‌كه به قسه‌ی رۆبۆته‌كه ده‌كات و ده‌مامكه‌كه‌ی ده‌به‌ستێت، رۆبۆته‌كه به‌جۆرێك ئاماده كراوه، پێی ده‌ڵێ، "سوپاس بۆ هاوكارییه‌كه‌ت".
ئه‌و رۆبۆته ناوی "رۆبۆفی"یه له شاری ئۆساكا له ژاپۆن، له‌لایه‌ن په‌یمانگه‌ی "ئه‌ی تی ئاڕ" دروست كراوه كه په‌یمانگه‌كه له كیۆتۆیه. دروستكردنی به‌و شێوه‌یه بووه كه ته‌نیا خه‌ڵك له رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان ئاگادار بكاته‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خه‌ڵك له نۆره‌دا راوه‌ستابوون و له‌گه‌ڵ یه‌كتر نزیك بن، ئه‌و پێیان ده‌ڵێ "تكایه له یه‌كتر دوور بكه‌ونه‌وه".