خولی راهێنەرانی پلەی C ئاسیا لە هەولێر كۆتایی هات
دوێنێ شەموو لە شاری هەولێر كۆتایی بە خولی پێشخستنی راهێنەرانی تۆپی پێی كوردستان بۆ وەرگرتنی پلە C ئاسیا كۆتایی هات.
مەراسیمی كۆتایی لە هۆڵی كۆنگرەی رۆژنامەوانیی یانەی هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆكی یەكەتیی تۆپی پێی كوردستان سەفین كانەبی بەڕێوەچوو.
دوای پێشكەشكردنی چەند وتارێك، بڕوانامەی سەركەوتن و پلەبەندی C لەسەر ئاستی ئاسیا بەسەر 23 راهێنەری بەشداربوو دابەش كرا.
خولەكە بۆ ماوەی 12 رۆژ لە هۆڵ و یاریگەی شەهید فڕەنسۆ هەریری بە هەردوو شێوازی تیۆری و پراكتیكی بەڕێوەچوو، وانەكانیش لەلایەن وانەبێژی عێراقی و ئاسیایی دكتۆر قاسم لەزام پێشكەش كرا.
راهێنەرانی بەشداربوو لە ماوەی خولەكەدا بە شێوازەكانی كاركردنی راهێنەر بۆ پێگەیاندنی یاریزانانی تازەپێگەیشتووان و لاوان ئاشنابوون و نوێترین زانیارییەكانیان وەرگرت.
خولەكە لەلایەن یەكەتیی تۆپی پێی كوردستان و بە هاوكاری یەكەتیی تۆپی پێی عێراق و بە چاودێریی یەكەتیی تۆپی پێی ئاسیا بەڕێوە چوو.
هاوكات لەگەڵ كۆتاییهاتنی خولەكە لە هەولێر، خولێكی هاوشێوە لە سلێمانی دەستی پێ كرد كە راهێنەرانی سلێمانی و دەورووبەری بەشداریی تێدا دەكەن.
لای خۆیەوە سەفین كانەبی سەرۆكی یەكەتیی تۆپی پێی كوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كمەڵایەتی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە: له كۆتا رۆژی خولی راهێنه‌رانی كوردستان ئاستی (C) ئاسیایی، له مه‌راسیمێكی قه‌شه‌نگدا بڕوانامه‌ی به‌شداربووانمان بە چەندان راهێنەری كوردستان بەخشی.
كانەبی هیوادارشی خواست ئه‌م خوله سوودی به هه‌موویان گه‌یاندبێ و ئه‌وانیش له یاریگه‌كانی كوردستان به كردار له‌سه‌ر یاریزانانی كورد جێبه‌جێی بكه‌ن. به‌ڵێنیشی دا كە ئه‌مه یه‌كه‌م خول و كۆتا خول نەبێ و پشتیوان به خوای گه‌وره خولی تر له‌سه‌ر ئاسته‌كانی دیكه‌ش ب‌كه‌نه‌وه.
سەرۆكی یەكەتیی تۆپی پێی كوردستان راشی گەیاند كە به پێویستیشی ده‌زانێ سوپاسی ئه‌م به‌رێزانه بكات:
دكتۆر (قاسم له‌زام) وانه‌بێژی خوله‌كه
كاپتن (یوسف كاكێ) یاریده‌ده‌ری وانه‌بێژ
مامۆستا (دلشاد ساڵح) سه‌رپه‌شتیاری خوله‌كه
به‌رێز (ئه‌رسه‌لان قادر) یاریده‌ده‌ری پزیشكی خوله‌كه
لەگەڵ سه‌رجه‌م راهێنه‌رانی به‌شداربووی خوله‌كه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌م خوله ماندوو بوون.
جێی باسە یەكەتیی تۆپی پێی كوردستان هەموو كات هەوڵی داوە ئاستی راهێنەرانی تۆپی پێی كوردستان بەرزبكاتەوە و بیانگەیەنێت بە ئاستێكی ئاكادیمی و زانستی و ببنە خاوەن بڕوانامەی باوەڕپێكراوی كاركردن.
وشە -
ئامانج ئه‌كره‌م