ته‌نیا له یه‌ك رۆژدا له دنیا 10 هه‌زار و 977 كه‌س به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له ده‌ست دا، به‌مه‌ش ژماره‌ی پێوانه‌یی له به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن به كۆرۆنا تۆمار كرا.
ئه‌و ژماره‌یه‌ی مردن به هۆی كۆرۆنا له 18ی مانگی تشرینی دووه‌م تۆمار كراوه و دواین جار له 11ی تشرینی دووه‌م واته هه‌شت رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، ژماره‌ی پێوانه‌یی قوربانیانی كۆرۆنا شكێنرابوو و له‌و رۆژه‌دا 10 هه‌زار و 174 كه‌س له دنیادا گیانیان له ده‌ست دا.
هۆكاری هه‌ڵكشانی ئاماره‌كه‌ش بۆ هاتنی وه‌رزی سه‌رما ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه ژماره‌ی تووشبوون و قوربانیانی كۆرۆنا به خێرایی رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه و هۆكاری هه‌ڵكشانی ئاماره‌كه‌ش بۆ هاتنی وه‌رزی سه‌رما ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌ر دوێنێ چوارشه‌م 611 هه‌زار كه‌س له دنیادا تووشی كۆرۆنا بوون. به‌رزترین ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له 13ی ئه‌م مانگه تۆمار كرا كه 666 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.
به‌گوێره‌ی
worldometers له‌وه‌ته‌ی كۆرۆنا سه‌ری هه‌ڵداوه 56 ملیۆن و 674 هه‌زار كه‌سی تووش كردووه و له‌و ژماره‌یه‌ش ملیۆنێك و 356 هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه، سه‌رووی 39 ملیۆن كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه. له ناو وڵاتانی دنیا ئه‌مه‌ریكا به 11 ملیۆن و 876 هه‌زار حاڵه‌ت له ریزبه‌ندی یه‌كه‌مدا دێت كه 256 هه‌زار كه‌سی گیانیان له ده‌ست داوه، سه‌رووی حه‌وت ملیۆنیش چاك بوونه‌ته‌وه.
هیندستان به هه‌شت ملیۆن و 960 هه‌زار حاڵه‌ت له ریزبه‌ندی دووه‌مدا دێت و له‌دوای ئه‌ویش به‌ڕازیل و فڕه‌نسا هه‌ڵكه‌وتوون. له به‌ڕازیل نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن و له فڕه‌نساش سه‌رووی دوو ملیۆن كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون. له ناو وڵاتانی دنیادا عێراق له ریزبه‌ندی 20 هه‌ڵكه‌وتووه و 526 هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و 11 هه‌زار و 795 كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه.
وایكردووه وڵاتان بۆ رێگرتن له زیاتر ته‌شه‌نه‌ی نه‌خۆشییه‌كه رێوشوێنی نوێ بگرنه‌به‌ر
په‌ره‌سه‌ندنی ڤایرۆسه‌كه له ته‌واوی دنیادا وایكردووه وڵاتان بۆ رێگرتن له زیاتر ته‌شه‌نه‌ی نه‌خۆشییه‌كه رێوشوێنی نوێ بگرنه‌به‌ر و تا ئاستێكیش وڵاتان توانیویانه سه‌ركه‌وتن ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
له هه‌رێمی كوردستانیش كه ڤایرۆسه‌كه له هه‌موو شوێنێك بڵاو بووه‌ته‌وه، سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه حكوومه‌تی ناچار كرد بۆ پێش‌گرتن به زیاتر ته‌شه‌نه‌ی ڤایرۆسه‌كه، رێوشوێنی توند بگرێته‌به‌ر و ته‌نانه‌ت بڕیاری دا قوتابخانه‌كان تا سه‌ره‌تای مانگی كانوونی یه‌كه‌م دابخرێن. كرانه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی هه‌زاران مامۆستا تووشی ڤایرۆسه‌كه ببن و قوتابیانیش هۆكار بوون له گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بۆ خێزانه‌كان.
ئه‌و بڕیاره‌ی حكوومه‌ت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دابه‌زاندنی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له كوردستان هه‌بووه، هه‌رچه‌نده ژماره‌ی قوربانیان له نێوان 20 تا 30 كه‌س له رۆژێكدا له گۆڕانكاریدایه. دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له یه‌ك رۆژدا هه‌زار و 600 كه‌س له كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون و رۆژ نه‌بوو زیاتر له هه‌زار كه‌س به ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا زیاد نه‌بێت، به‌ڵام ئێسته ژماره‌كه تا ئاستێك دابه‌زیوه.
له هه‌رێمی كوردستان دوو هه‌زار و 913 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه
له هه‌رێمی كوردستان 91 هه‌زار و 480 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش هێشتا 32 هه‌زار و 249 كه‌س ڤایرۆسه‌كه له له‌شیان ماوه و سه‌رووی 56 هه‌زاریش چاك بوونه‌ته‌وه. له هه‌رێمی كوردستان دوو هه‌زار و 913 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و رۆژ نییه 20 تا 30 كه‌س به‌م ڤایرۆسه نه‌مرن.
هه‌رێمی كوردستان له ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا پێش چین كه‌وتووه‌ته‌وه له ریزبه‌ندی 65ی وڵاتان دێت. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مانگه‌كانی یه‌كه‌می سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا به‌و رێوشوێنه توندانه‌ی له ده‌روازه‌كان و پاشان له ناوخۆ گرتیه‌به‌ر، توانی له كۆنترۆڵی ئه‌م ڤایرۆسه سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات و كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی له هه‌ندێك پارێزگای وه‌ك دهۆك جه‌ژن و شایی بۆ كۆتاهێنان به كۆرۆنا رێك بخرێت، به‌ڵام دواتر له پڕ ڤایرۆسه‌كه به ناو خه‌ڵكدا بڵاو بووه‌وه له كۆنترۆڵی حكوومه‌ت و سیستمی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ده‌رچوو.
دۆخه‌كه ئه‌وه ده‌خوازێت رێگریكردن له كۆرۆنا له ئاستی تاكپارێزی بایه‌خی زیاتری پێ بدرێت.
ئێسته كه‌م ماڵ هه‌یه ئازیزێك یان ناسیارێكی به كۆرۆنا نه‌مردبێت، بۆیه دۆخه‌كه ئه‌وه ده‌خوازێت رێگریكردن له كۆرۆنا له ئاستی تاكپارێزی بایه‌خی زیاتری پێ بدرێت.