جێخه‌وێكی تازه داهێنرا كه وێڕای ئه‌وه‌ی ناپاكی یه‌كێك له هاوسه‌ره‌كان ئاشكرا ده‌كات، په‌یامێكیش ده‌نێرێت و ناپاكی لێكراو ئاگه‌دار ده‌كاته‌وه.
له درێژه‌ی داهێنانه‌كانی رۆژانی سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیادا، جێخه‌وێكی تازه له لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئیسپانییه‌وه داهێنرا كه ده‌بێته یه‌كه‌م جێخه‌و به‌وه‌ی ناپاكی هاوسه‌ران له یه‌كتر ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌و جێخه‌وه، پشت به شێواز و ته‌كنیكی تازه ده‌به‌ستێت، هه‌ست به جووڵه و له‌ره‌ی تازه له‌سه‌ر سیسه‌مه‌كه ده‌كات، بۆیه جیاوازی له نێوان جووڵه‌ی ئاسایی دوو هاوسه‌ره‌كه و ئه‌و كه‌سه‌ی تازه و بۆ یه‌كه‌م جار ده‌چێته سه‌ری، ده‌كات و جووڵه‌ی كه‌سه تازه‌كه‌ی به لاوه نامۆیه، به‌و پێیه‌ی جێخه‌وه‌كه هه‌ر پێوه‌ندییه‌كی سۆزداری ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی دوو هاوسه‌ره‌كه له‌سه‌ری كه ته‌نیا یه‌كێكیان بن، ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌و جێخه‌وه، به‌وه‌وه ناوه‌ستێت و په‌یامێكیش بۆ ئه‌و هاوسه‌ره ده‌نێرێ كه ناپاكی لێ كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ناپاكییه به‌ئاگا بێ.
نرخی ئه‌و سیسه‌مه ده‌گاته 1700 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و ئه‌و كۆمپانیایه به مه‌به‌ستی زۆركردنی فرۆش و ڕه‌واج په‌یداكردن، ئه‌و داهێنانه‌ی كردووه.