له‌ لبنان ده‌یان گیراو هه‌ڵاتن

:: PM:01:19:21/11/2020 ‌
له‌ گرتووخانه‌یه‌كی لبنان ده‌یان گیراو توانیان هه‌ڵبێن و ژماره‌یه‌ك له‌وانیش هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌هۆی رووداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ ده‌ست دا. 

 ژماره‌ی ئه‌و گیراوانه‌ی هه‌ڵاتوون 69 كه‌سن و هه‌ر له‌ دوای هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م رووداوه‌، پۆلیس گه‌مارۆی گرتووخانه‌كه‌ی دا و ده‌ستی به‌ راوه‌دوونانی هه‌ڵاتووه‌كان كرد. 

پێنج له‌ سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ گیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن.
 به‌گوێره‌ی شه‌فه‌قنا، پۆلیس توانیویه‌تی هه‌شت كه‌س له‌ هه‌ڵاتووه‌كان بگرێت. ژماره‌یه‌ك هه‌ڵاتووش به‌ مردوویی كه‌وتنه‌ ده‌ستی پۆلیس.  هه‌ڵاتووه‌كان به‌ ئۆتۆمبێل به‌ خێرایی رایان كردووه‌ و ویستوویانه‌ خۆیان له‌ ده‌ستی پۆلیس رزگار بكه‌ن، به‌ڵام له‌ رێدا خۆیان به‌ دارێك ده‌كێشن و پێنج له‌ سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ گیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن. 

 له‌ گرتووخانه‌كه‌ پێشتر گیراوه‌كان پلانی هه‌ڵاتنیان داڕشتووه‌ و سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌ یه‌كه‌وه‌ ده‌رگای گرتووخانه‌كه‌ ده‌شكێنن و ده‌توانن خۆیان ده‌رباز بكه‌ن.  هه‌ڵاتنی به‌ كۆمه‌ڵی گیراوان ساڵانه‌ له‌ چه‌ندان شوێنی جیاواز دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ و به‌شێك له‌ هه‌ڵاتووه‌كانیش بۆ هه‌میشه‌ له‌ گرتووخانه‌ رزگاریان ده‌بێت. 


وشە - سلێمان تاشان

ئه‌م بابه‌ته 21 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌