دابه‌شكردنی نه‌وتی حكوومی خواستی له‌سه‌ر نه‌وتی بازاڕ كه‌م كردووه‌ته‌وه و نرخیشی دابه‌زاندووه.
به‌هۆی دابه‌شكردنی نه‌وتی حكوومی نرخی نه‌وت له بازاڕدا دابه‌زیوه و به گوته‌ی نه‌وتفرۆشه‌كانیش، خواست له‌سه‌ر نه‌وتی بازاڕ زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی كردووه به دابه‌شكردنی به‌شه نه‌وتی ساڵانه به‌سه‌ر هاووڵاتییانی
له دوو هه‌فته‌ی رابردوودا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی كردووه به دابه‌شكردنی به‌شه نه‌وتی ساڵانه به‌سه‌ر هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ یه‌ك به‌رمیل بڕی 48 هه‌زار دینار له هاووڵاتییان وه‌رده‌گیرێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی نه‌وتی بازاڕ كردووه.
هاوكار عه‌لی نه‌وتفرۆش له سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌و كاته‌ی ده‌ست كراوه به دابه‌شكردنی به‌شه نه‌وتی هاووڵاتییان له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، له لایه‌ك نرخی نه‌وتی ماڵان هه‌رزان بووه، له لایه‌كی تریشه‌وه خواست له‌سه‌ر كڕینی نه‌وت كه‌م بووه‌ته‌وه به‌راورد به پێش دابه‌شكردنه‌كه.
ئه‌و گوتی، ئێسته یه‌ك به‌رمیل نه‌وت لای ئه‌وان به 100 هه‌زار دیناره و ده‌یبه‌نه به‌رده‌م ماڵه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی داوای ده‌كه‌ن و هیچ نرخێكی گواستنه‌وه‌ش وه‌رناگرن، پێش ئه‌و دابه‌شكردنه نرخی یه‌ك به‌رمیل له بازاڕدا بۆ سه‌رووی 110 هه‌زار هه‌ڵكشابوو، ئێسته‌ش هه‌یه نه‌وت به 120 هه‌زار زیاتر ده‌فرۆشێت، به‌ڵام خواست له‌سه‌ری نییه و ه‌اووڵاتی كه ده‌زانێت حكوومه‌ت نه‌وت دابه‌ش ده‌كات، نه‌وتی بازاڕ ناكڕێت.
وه‌ك زیاتر خستیه‌ڕوو ئه‌گه‌ر دابه‌شكردنه‌كه به‌رده‌وام بێت نرخه‌كه‌ش كه‌متر ده‌بێته‌وه و خواسته‌كه‌ش زۆر كه‌م ده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌وه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر دابه‌شكردن رابگیرێت، خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیاتر ده‌بێت و نرخیشی به‌رز ده‌بێته‌وه.
له دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتییان، حكوومه‌ت سه‌ره‌تا گرنگی به هاووڵاتییانی ناوچه شاخاوییه‌كان داوه و ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ ئه‌وانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له وه‌رزی زستاندا ناوچه‌كانیان باراناوی و به‌فر و سارد ده‌بێت.
نه‌وتی حكوومی به نرخێكی كه‌م وه‌رگرتووه به‌راورد به‌وه‌ی له بازاڕِ ده‌فرۆشرێت
ئیسماعیل جه‌لال ه‌اووڵاتی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، كاتێك زانی حكوومه‌ت نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش ده‌كات بۆ ئه‌م زستانه، نه‌وتی بازاڕی نه‌كڕی و نه‌وتی حكوومی به نرخێكی كه‌م وه‌رگرتووه به‌راورد به‌وه‌ی له بازاڕِ ده‌فرۆشرێت كه زیاتر له 100 هه‌زار دیناره بۆ به‌رمیلێك.
ئه‌وه‌شی گوت، كاتێك حكوومه‌ت خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هاووڵاتییان دابین بكات، خواست له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بازاڕ نامێنێت و له به‌رانبه‌ریشدا بڕه پاره‌یه‌ك بۆ ه‌اووڵاتی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌توانێ له شتێكی تردا سوودی لێ ببینێ.
نه‌وتی حكوومی به نرخێكی كه‌م ده‌گاته به‌رده‌م ماڵی هاووڵاتییان و پێویست ناكات ه‌اووڵاتی به دوای بكه‌وێت، ئه‌مه‌ش خزمه‌تگوزاری دابین كراوه له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بۆ هاووڵاتییان و به‌هۆیه‌وه پاره‌یه‌كی كه‌متر له‌سه‌ر ه‌اووڵاتی ده‌كه‌وێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی