ماوه‌ی ڕابردوو میدیاكان به چڕی باسیان له دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی مۆبایلی نۆكیای 3310 كرده‌وه، كه له 15 ساڵی ڕابردوو به به‌ربڵاوترین جۆری مۆبایل له سه‌رتاسه‌ری دنیا داده‌نرا و ئێسته‌ش كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و مۆبایله وێنه و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه و هه‌ندێ زانیاری هه‌ڵه و ده‌نگۆ له‌سه‌ر مۆبایله‌كه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
كۆمپانیای "ئێچ ئێم دی" كه مافی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی مۆبایله‌كان و لۆگۆی نۆكیای وه‌رگرتووه و بڕیار له كۆتای ئه‌م مانگه نۆكیا 3310 به دیزاین و تایبه‌تمه‌ندی نوێوه بخاته بازاڕه‌كانه‌وه، بڵاوی كرده‌وه كه كۆمه‌ڵێك زانیاری و وێنه‌ی هه‌ڵه و ناڕاست له‌باره‌ی ڤێرژنی نوێی نۆكیا3310 له میدیاكان و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو كراونه‌ته‌وه كه هیچ ڕاستییه‌ك له پشتیانه‌وه نییه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، یه‌كێك له‌و زانیارییانه‌ی كه له‌باره‌ی مۆبایله‌كه بڵاو كراوه‌ته‌وه و ده‌گوترێ نۆكیا 3310ی نوێ به سیسته‌می ئه‌ندرۆید كه له‌لایه‌ن گووگڵه‌وه گه‌شه‌ی پێ دراوه كار ده‌كات. شاشه‌كه‌ی له‌مسه، به‌ڵام له ڕاستیدا هیچ یه‌كێك له‌وانه له مۆبایلی نوێی نۆكیا 3310 بوونی نییه و ته‌واو خه‌یاڵییه و له واقیعدا بوونی نییه.
هه‌روه‌ها زۆرێك له میدیاكان و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ڕووی قه‌باره‌وه نۆكیا نوێكه‌ی هاوشێوه‌ی ڤێرژنه كۆنه‌كه‌یه‌تی، جگه‌له‌وانه ئه‌وه‌ش ده‌گوترێ كه نرخی نۆكیا نوێكه 60 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، به‌ڵام هیچ له‌و زانیارییانه دروست نین.
له هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆ و زانیارییانه‌ی بڵاو ده‌كرێنه‌وه، تا ئێسته هیچ شتێك له‌لایه‌ن كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه پشتڕاست نه‌كراونه‌ته‌وه، بڕیاریشه له 26ی ئه‌م مانگه شوبات/فێبرایه‌ر له شاری به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانیا له میانه‌ی كۆنگره‌ی جیهانی بۆ مۆبایل، نۆكیا 3310ی نوێ و دوو جۆری تری نۆكیا بخرێنه ڕوو و ڕاستییه‌كان به ته‌واوی ئاشكرا ببن.