له ده‌ڤه‌رى ڕاپه‌ڕینى سه‌ر به پارێزگاى سلێمانى، نزیكه‌ى 48 ملیۆن دینارى ساخته له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئاسایش گیرا و سه‌رجه‌م پاره‌كه‌شى له جۆرى 25 هه‌زارییه، به‌نیاز بوونه بۆ هه‌ولێرى بێنن تا ساغى بكه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م موقه‌ده‌م محه‌مه‌د فازڵ گوته‌بێژی ئاسایشی ده‌ڤه‌رى ڕاپه‌ڕین به "وشه"ی راگه‌یاند، هێزه‌كانیان دوو كوردی دانیشتووی هه‌رێمی كوردستانیان به 47 ملیۆن و 900 هه‌زار دیناری عێراقی ساخته‌وه گرتووه كه به نیاز بوونه بۆ هه‌ولێرى ببه‌ن و ساغى بكه‌نه‌وه.
گوته‌بێژى ئاسایشى ده‌ڤه‌رى ڕاپه‌ڕین ده‌ڵێت، جۆری پاره ساخته‌كه 25 هه‌زاری دیناری بووه، به ته‌كنیكێكی به‌رز ساخته كراوه و جیاكردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پاره‌ی ئاسایی سه‌خته، ئه‌و پاره‌یه‌ش به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تایییه‌كان، له بولگاریا ساخته كراوه.
له سه‌ره‌تاى ساڵى نوێ‌دا له چه‌ندان شوێنى هه‌رێمى كوردستان پاره‌ى ساخته له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان گیراوه، له دوایین هه‌وڵیشدا بڕى ملیۆنێك دۆلار له ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئاسایش گیرا.