خانمی سێ‌ ساڵان گیانی لە دەست دا

:: AM:11:03:22/11/2020 ‌
خانم ئەو كچە سێ‌ ساڵانەیەی 29 ڕۆژ پێش ئێستە بە سووتاوی  دۆزرایەوە، دوای سێ‌ نەشتەرگەری ئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد.

ئەمڕۆ یەكشەم 22ـی تشرینی دووەم، دڵگەش هەركی كەسی نزیكی ئەو بنەماڵەیە بە "وشە"ـی ڕای گەیاند، بەداخەوە بەیانی ئەمڕۆ خانم لە نەخۆشخانە كۆچی دوایی كرد، ئەوەیش دوای مانەوەی بۆ ماوەی یەك مانگ لە نەخۆشخانە.

هەموو كارێكیان بۆ كردین و چەند نەشتەرگەرییەكیان ئەنجام دا، بەڵام ئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد 
زیاتر گوتی، خانم لەلایەن بەرپرسانی تەندروستی هەولێر هەموو هەوڵێكی بۆ درا تا گیانی پارێزراو بێت و هەموو كارێكیان بۆ كردین و چەند نەشتەرگەرییەكیان ئەنجام دا، بەڵام ئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد.

بە گوتەی كەسوكاری خانمی تەمەن سێ‌ ساڵان، ڕۆژی 24ـی تشرینی یەكەم، خانم بە گریانەوە دەگەڕێتەوە ماڵ و هەموو جەستەی سووتابوو، تا ئێستە بكەری ڕووداوەكە نادیارە و بەرپرسانی تەناهیش دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.

خانم سەربەست تەمەن سێ‌ ساڵ، ڕۆژی 24ـی تشرینی یەكەم لە كۆمەڵگەی سێبیران بە سووتاوی دەگەڕێتەوە ماڵ و تا ئێستە بكەری ڕووداوەكەش نادیارە.



وشە - رامیار جەواد