جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له په‌رله‌مانی كوردستان گوتی، حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به دروستكردنی هه‌ژماری بانكی بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێمی كوردستان كردووه، له‌م ڕێیه‌شه‌وه ھیچ بندیوارێك نامێنێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 21ی تشرینی دووه‌م، سه‌عید مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی، ده‌ستی به دروستكردنی هه‌ژماری بانكی بۆ فه‌رمانبه‌ران كردووه و له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ده‌ست به رێكاره‌كان كراوه.
ڕوونی كرده‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بێته هۆی نه‌هێشتنی فه‌رمانبه‌ری بندیوار و ھاوشێوه‌ی وڵاتان ده‌بێت، فه‌رمانبه‌ر ھه‌رچی ھه‌یبێت له‌و ھه‌ژماره بانكییه بۆی داده‌نرێت.
سه‌عید مسته‌فا گوتی، ئه‌مه ھه‌نگاوێكی گرنگ و زۆر باشه، چونكه ھیچ بندیوارێك ناھێڵێت و ته‌نیا فه‌رمانبه‌رانی راسته‌قینه ده‌مێنن، ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ری راسته‌قینه نه‌بێت، ناتوانێ هه‌ژماری بانكیی ھه‌بێت.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراھیم