"پەكەكە دروستكراوی ئێران و توركیایە"

:: PM:01:01:22/11/2020 ‌
بەرپرسانی كورد لە باكوری كوردستان ڕای دەگەیەنن، چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان ناسراو بە پەكەكە، دروستكراوی وڵاتانی ئێران و توركیان.

ئەمڕۆ دووشەم 22ی تشرینی دووەم، ئیبراهیم گوچلو سەرۆكی شاندەكەی باكوری كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ڕای گەیاند، پەكەكە مایەی مەترسییە بۆ سەر هەرێمی كوردستان، باكور و رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی كوردستان و كۆی دۆسیەی كورد لە پارچەكانی كوردستان.

ئەو وڵاتانە پەكەكەیان بۆ دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستان بەكار هێنا تا ئێستەیش سەركەوتوو بوونە
ڕوونی كردەوە،  پەكەكە سەرەتای دامەزراندنی و تا ئێستەیش دژی هەرێمی كوردستان و پارچەكانی تری كوردستانە و هیچ خەباتێكیان نییە، چونكە دوای راپەڕینی ئاداری 1991ـی باشووری كوردستان، سەربەخۆیی بۆ كورد دروست بوو، توركیا و ئێران و سووریا و عێراق نەیاندەتوانی راستەوخۆ هەرێمی كوردستان و قەوارەكەی لەناو ببەن، بەڵام ئەو وڵاتانە پەكەكەیان بۆ دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستان بەكار هێنا تا ئێستەیش سەركەوتوو بوونە.

باسی لەوەش كرد، پەكەكە رێكخستنێكی كوردستانی نییە و لەسەر دەستی دەوڵەتی توركیا دروست بووە، ئامانجیشی تەنیا تێكدانە و هیچی تر، خەباتكردن ئەوە نییە تۆ كورد بكوژیت و ماڵوێرانی بۆ گوندنشینان دروست بكەیت.



وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 789 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌