دادگایه‌كی پێنسڵڤانیا سكاڵای كه‌مپینی تره‌مپ كه داوای پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ملیۆنان ده‌نگی كردبوو، ره‌ت كرده‌وه.
میت‌و بران دادوه‌ری سكاڵاكه گوتوویه‌تی ئه‌و سكاڵایه‌ی تیمی كه‌مپینی تره‌مپ به‌رزی كردووه‌ته‌وه، هیچ به‌هایه‌كی نییه. به‌و پێیه له‌م ویلایهتهش كه بایدن به 80 هه‌زار ده‌نگ له پێشه‌وه‌ی تره‌مپ بوو، پاشه‌كشه به تره‌مپ ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی
بی بی سی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه 19 رۆژ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا تێده‌په‌ڕێ، هێشتا دۆناڵد تره‌مپ شكستی قبووڵ نه‌كردووه و خۆی به براوه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌زانێت.
له پێنسڵڤانیا تره‌مپ داوای پووچه‌ڵكردنی حه‌وت ملیۆن ده‌نگی كردبو
له پێنسڵڤانیا تره‌مپ داوای پووچه‌ڵكردنی حه‌وت ملیۆن ده‌نگی كردبوو، به‌ڵام دادوه‌ری دادگاكه پێی وایه ئه‌و به‌ڵگانه‌ی پێشكه‌شی كردوون هه‌رگیز ئه‌وه ناسه‌لمێنن هیچ ساخته‌كارییه‌ك كرابێت. بڕیاره ده‌ره‌نجامی كۆتایی له‌م ویلایه‌ته رۆژی دووشه‌م بڵاو بكرێته‌وه و هه‌موو هه‌وڵێكی تره‌مپیش ئه‌وه بووه راگه‌یه‌ندنی ده‌ره‌نجامه‌كه دوابخات.
پێنسڵڤانیا به گرنگترین ویلایه‌ت هه‌ژمار ده‌كرێت كه كاریگه‌ری له سه‌رخستنی جۆ بایدن هه‌بووه و ئه‌گه‌ر دووشه‌م ئه‌و ده‌ره‌نجامه رابگه‌یه‌نرێت، ئه‌وا تره‌مپ به ته‌واوی نا‌ئومێد ده‌بێت.
به‌پێی ده‌ره‌نجامی CNN جۆ بایدن 306 كورسی به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڵام تره‌مپ 232 كورسی ئێلێكتۆراڵی مسۆگه‌ر كردووه.