ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ی ئاساییی ژماره 45ی خۆی ئه‌نجام دا و به‌كۆى ده‌نگى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێریش، ره‌ت كرایه‌وه كه كارگه‌ى غازى هه‌ولێر بفرۆشرێت.
له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، گفتوگۆ له‌باره‌ى چه‌ند ته‌وه‌رێك كرا، له‌وانه ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی چه‌كی مووچه و ڕوون كردنه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی شاره‌وانی به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی شاره‌وانی شاره‌دێی داره شه‌كران.
به‌شێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌ت كرابوو به ڕوونكردنه‌وه له لایه‌ن لێژنه‌ی ڕۆشنبیری له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی گۆڕینی جیهانی دیجیتاڵ بۆ كه‌ناڵه لۆكاڵییه‌كان و ڕوونكردنه‌وه له‌لایه‌ن لێژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له‌سه‌ر كارگه‌ی غازی هه‌ولێر بۆ به‌رهه‌مهێنانی غازی چێشتلێنان له ماڵان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م چنار جه‌لال ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر به"وشه"ى راگه‌یاند، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌كۆى ده‌نگى ئه‌ندامان پێشنیارى وه‌زاره‌تى سامانه‌سروشتیه‌كان بۆ فرۆشتنى كارگه‌ى غاز له‌هه‌ولێر ره‌تكرایه‌وه ئه‌وه‌ش به‌پێى پێشنیارى لیژنه‌ى نه‌وت و غاز له‌ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر راى گه‌یاند، هه‌ر له‌دانیشتنى ئه‌مڕۆدا بڕیار درا به راگرتنى گۆڕینى سیسته‌مى جیهانی دیجیتاڵ بۆ كه‌ناڵه لۆكاڵییه‌كان و ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌خشى كه‌ناڵه ناوخۆیییه‌كانیش له ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
به‌پێى زانیاریه‌كانى "وشه" له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پرسى زێده‌ڕۆیى له شاره‌دێى داره شه‌كران گفتوگۆى له‌باره‌یه‌وه كراوه و بڕیار دراوه رێ و شوێنى پێویست بگیرێته به‌ر.