له سلێمانی هێزێكی چه‌كدار هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر چێشخانه و كه‌بابی وه‌ستا كامه‌ران له گه‌ڕه‌كی عه‌قاری و له خاوه‌نی چێشتخانه‌كه و دوو برای ده‌ده‌ن.
كامه‌ران ئه‌حمه‌د، خاوه‌نی چێشتخانه‌ی وه‌ستا كامه‌ران به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئێمه له‌گه‌ڵ خاوه‌ن باڵه‌خانه‌كه‌ی پێشترمان كێشه‌مان هه‌بوو، بۆیه چه‌ند ڕۆژێكه باڵهخانهكهمان چۆڵكردووه و هاتووینه‌ته به‌رانبه‌ری.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ چه‌ند كه‌سێك كه‌هێزی چه‌كداریشیان له‌گه‌ڵدابوو هێرشیان كرده سه‌رمان و لێیانداوین.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و نازانێت هێزه چه‌كدارییه‌كه سه‌ر به كوێ بوون، به‌ڵام سكاڵایان تۆمار كردووه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن ڕێڕه‌وی یاسایی خۆی وه‌ربگرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئاگاداری ئه‌وه‌نین هێزه چه‌كداره‌كه سه‌ر به پۆلیس بووبن یان ئاسایش، هیچ شتێكیش به ئه‌وان نه‌گه‌یشتووه له باره‌ی هێرشه‌كه‌وه.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا