شه‌وى ڕابردوو ڕوناكییه‌كى نامۆ له ئاسمانى عێراق به دیار كه‌وت و سه‌رنجى هاووڵاتییانی بۆ خۆى ڕ‌اكێشا، پێشبینیكارێكى وێستگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى به‌سڕه پێی وایه، ئه‌مه مووشه‌كى ئاسمانى ده‌زگه‌ى ناسا بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م سادق عه‌تیه پێشبینیكاری كه‌شناسی له وێستگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سڕه به ماڵپه‌ڕی "سۆمه‌ریه نیوز"ی راگه‌یاندوه، پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌و رووناكییه سپییه نامۆیه‌ی دوێنێ شه‌و له ئاسمانى عێراق بینراوه، بۆ چه‌ند 13 چركه ده‌ركه‌وتووه و ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییان بینیویانه، رووناكی مووشه‌كی ئاسمانی "فاڵكۆن9"ی سه‌ر به‌ئاژانسی ناسا بێت.
عه‌تیه ده‌ڵێت، ئه‌و مووشه‌كه له بنكه‌ی ناساوه به‌ره‌و بۆشایی ئاسمان هه‌ڵدراوه و له‌ڕووی كۆنترۆڵكردنه‌وه رووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌ك بووه‌ته‌وه و دواتر چاره‌سه‌ر كراوه، پێ ده‌چێت ئه‌و رووناكییه‌ی دروست بووه به‌هۆی سووتانی كه‌بسولی پاڵپێوه‌نانی مووشه‌كه‌كه‌وه بووبێت له ئاسمانی عێراقدا.
كۆمپانیای "سپه‌یس ئێكس" هه‌ڵدانی مووشه‌كی "فاڵكۆن9"ی له بنكه‌یه‌كی ناساوه له ویلایه‌تی فلۆریدا راگه‌یاند كه پێداویستی بۆ وێستگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له بۆشایی ئاسمان ده‌بات، دواتر ڕاگه‌یه‌نرا ئه‌و مووشه‌كه كێشه‌یه‌كى ته‌كنیكى هه‌یه.