هاتنی وه‌رزی پایز، دیمه‌نێكی جوان و سه‌رنجراكێشی به‌خشیوه‌ته كوردستان، ئێسته شارۆكه‌ی پێنجوێن و سه‌یرانگای بكلیان، له ئامێزی پایزدا ده‌ست له‌ملانێی یه‌كتر ده‌كه‌ن و رۆژانه به‌شێكی به‌رچاو له هاوولاَتییان و گه‌شتیاران دێنه سنووره‌كه و سه‌ردانی سهیرانگاكهش ده‌كه‌ن.
هیمداد ئاراس یه‌كێك له‌و گه‌شتیارانه‌ی هاتووه‌ته پێنجوێن به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌هۆی هاتنی وه‌رزی پایزه‌وه، له‌گه‌ڵ خێزاكهم و ژماره‌یه‌ك هاوڕێم ئاره‌زوومان كرد سه‌ردانێكی سروشته دڵگیر و ئه‌فسووناوییه‌كه‌ی پێنجوێن بكه‌ین، هه‌روه‌ها له نزیكیشه‌وه هاتینه سه‌یرانگای بلكیان كه له‌چوار وه‌رزی ساڵدا، هاوولاَتییان و گه‌شتیاران له ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان رووی تێده‌كه‌ن.
روونیشی كرده‌وه كه گهلاَ وه‌ریوه‌كانی پایز، سیمایه‌كی دڵگیری بهبلكیان و پێنجوێن به‌خشیوه، خوڕه‌ی ئاوی حه‌وزه‌كه‌ی بلكیان و دار سنهوبهرهكانیش وا ده‌كات مرۆڤ هه‌میشه حه‌ز بكات له‌م ناوچه‌یه بمێنێته‌وه.
هاوكار گه‌نجێكی پێنجوێنه و به "وشه"ی راگه‌یاند، رۆژانه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له دانیشتووان و گه‌شتیاران له شاره‌كانی تری هه‌رێمی كوردستانه‌وه، سه‌ردانی سنووره‌كه‌مان ده‌كه‌ن و دوای گه‌ڕان به‌ناو بازاڕ و شوێنه‌كانی پێنجوێن، تا سه‌ردانێكی بلكیان نه‌كه‌ن ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه.
روونیشی كرده‌وه، "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م شوێنه خۆی له كۆنه‌وه هه‌ر وابووه پایز سه‌رنجڕاكێشی كردووه، بهلاَم وه‌ك پێویست ئاوڕی لێ نه‌دراوه له‌كاتێكدا ده‌كرا سوود له‌پایز ببینرێت و به‌ئامانجی زیاتر راكێشانی گه‌شتیار، خزمه‌ت و بایه‌خی زیاتری پێ بدرایه".
شارۆكه‌ی پێنجوێن، یه‌كێكه له شارۆكه جوانه‌كانی باشووری كوردستان، ده‌كه‌وێته 96 كیلۆمه‌تری باكوری رۆژههلاَتی پارێزگای سلێمانی، خاوه‌نی چه‌ندان سه‌یرانگایه، كه له هه‌موویان به‌ناوبانگتر بلكیانه و ده‌كه‌وێته سێ كیلۆمه‌تری باكوری پێنجوێنه‌وه.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی