ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان راى ده‌گه‌یه‌نێت، هیچ هۆكارێكى دیاریكراو نییه بۆ كۆنه‌بوونه‌وه‌ى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و ده‌ڵێت، له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا كۆ ده‌بنه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 11ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر كه له نێوان شاندی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ڕێوه چوو، بڕیار درا له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر ئه‌نجام بده‌نه‌وه و كۆمیته‌ی هاوبه‌شیش له نێوان خۆیان پێك بێنن، به‌ڵام له‌وكاته‌وه تا ئێسته هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام نه‌دراوه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" به‌هۆى سه‌رقاڵى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتى به‌نووسینه‌وه‌ى پڕۆژه‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام نه‌دراوه و دواى چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتیش ئێسته پڕۆژه‌یه‌كى هه‌شت خاڵى ئه‌و حزبه ئاماده‌یه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م رزگار عه‌لى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان به"وشه"ى راگه‌یاند، یه‌كێتى بۆ كۆبوونه‌وه ئاماده‌یه و هیچ هۆكارێك نییه بۆ كۆنه‌بوونه‌وه‌ى نێوان مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتى و پارتى و هیچ لایه‌كمان چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ى تر ناكه‌ین.
زیاتر گوتى، ره‌نگه دواكه‌وتنى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌كان پێوه‌ندى به سه‌رقاڵی خودى حزبه‌كانه‌وه هه‌بووبێت و بێگومان له ئاینده‌یه‌كى زۆر نزیكدا كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان حزبه‌كان له‌كاتێكدا دێت كه رۆژی 20 تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ر مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی ئاراسته‌ی ڕای گشتیی كوردستانی كردبوو و تێیدا داوای كرد، حزبه‌كان بكه‌ونه گفتوگۆ و په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه و سه‌رۆكایه‌تییه‌كی نوێ هه‌ڵبژێرن، دواتر پێویسته حزبه‌كان رێك بكه‌ون حكوومه‌تێكی نوێ پێك بهێنن و به‌ڕێزێكیش بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان تا كاتی هه‌ڵبژاردن ده‌ستنیشان بكه‌ن و منیش به‌هه‌موو توانایه‌كه‌وه یارمه‌تی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ده‌م.