دوو په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جارێكی تر پیلان بۆ تێكدانی كوردستان داده‌نێن و ده‌یانه‌وێ پرسه ناوخۆییه‌كانی كوردستان له به‌غدا بخه‌نه‌ڕوو، په‌رله‌مانتارێكیش پێی وایه، ئه‌و كه‌سانه ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێ هه‌موو كوردستان له به‌غدا هه‌ڕاج ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23ی تشرینی دووه‌م، گولیزار ره‌شید ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ڕۆژی پێنجی ئۆكتۆبه‌ر كه هاته په‌رله‌مان هه‌موو شتێكی به‌ته‌واوی ڕوونكرده‌وه له‌سه‌ر پرسی داهات و نه‌وت و مووچه، بۆیه شتێك نه‌ماوه كه‌پرسیار دروست بكات.
سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین و غالب محه‌مه‌د ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌ن كه له‌ناو كورددا به / جاشی مۆدێرن، یان خۆفرۆش/ ناویان ده‌هێنرێ
باسی له‌وه‌یش كرد كه هه‌ندێك بابه‌ت هه‌یه ئێسته بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسیی و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی بۆ براوه و باسی ده‌كرێ، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی باسی گرێبه‌ستی نه‌وت بابه‌تی له‌و جۆره ده‌كه‌ن.
سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین و غالب محه‌مه‌د ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌ن كه له‌ناو كورددا به / جاشی مۆدێرن، یان خۆفرۆش/ ناویان ده‌هێنرێ، له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی واژوو كۆبكه‌نه‌وه و گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له عێراق باسی لێ بكرێ.
به‌ڵام له وه‌ڵامی ئه‌و هه‌وڵه‌دا گولیزار ره‌شید ده‌ڵێ، پێویسته "بۆیان روون بكرێته‌وه كه هه‌ندێك پرس هه‌یه ناوخۆییه و له كوردستان په‌رله‌مان و حكوومه‌تی خۆمان هه‌یه".