بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە دنیا بەردەوامە و بەپێی دوایین زانیاری ژمارەی تووشبوون لە دنیا گەیشتووەتە زیاتر لە 59 ملیۆن و 127 هەزار حاڵەت، مردنیش لە سەرووی ملیۆنێك و 396 هەزار حاڵەتە، وەزارەتی تەندروستی عێراق رای گەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوودا 2136 حاڵەتی تووشبوون و 38 حاڵەتی مردن تۆمار كراوە.
مردن گەیشتووەتە 11996 حاڵەت
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە ئەمڕۆ دووشەم هاتە بڵاوكردنەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو 24908 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكان ئەنجام دراون و 2136 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراوە، 581 لە بەغدا و 152 لە هەولێر و 178 دهۆك و 158 لە سلێمانی و 246 لە كەركووك و 38 لە سەڵاحەدین و 36 لە بەسڕە و 69 لە واست و 104 لە دیالە و 24 لە نەجەف و 34 لە میسان و 184 لە بابل و 12 لە كەربەلا و 39 لە زیقاڕ و 29 لە دیوانییە و 20 لە موسەنا و 110 لە ئەنبار و 122 لە نەینەوا.
هەروەها 2202 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، 874 لە بەغدا و یەك لە دهۆك و 182 لە كەركووك و 49 لە سلێمانی و 114 لە هەولێر، جیا لە تۆماركردنی 38 حاڵەتی مردن 12 لە سلێمانی و سێ لە دهۆك و سێ لە كەركووك و شەش لە هەولێر، كۆی تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 537457 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 467654 حاڵەتە و مردنیش گەیشتووەتە 11996 حاڵەت.