بڵیسه جه‌بار ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق/ یه‌كێتی/ ده‌یه‌وێ پرسی مووچه و ناردنی 320 ملیار دیناره‌كه بكات به موزایه‌ده و به جۆرێك باسی ده‌كات كه "كازمی له‌به‌ر ئه‌و مووچه ده‌نێرێ".
بڵێسه مه‌به‌ستییه‌تی پرسی ناردنی 320 ملیار دیناره‌كه بكاته موزایه‌ده
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ی تشرینی دووه‌م، بلێسه جه‌بار ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق /یه‌كێتی/ له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وای بڵاو كردووه‌ته‌وه كه هه‌ڵی زۆری داوه كازمی مووچه بنێرێ، به‌ڵام بیری چووه كه ماوه‌یه‌كی زۆره حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گفتوگۆیه تا له‌گه‌ڵ به‌غدا بگاته ڕێككه‌وتن.
بڵێسه كه مه‌به‌ستییه‌تی پرسی ناردنی 320 ملیار دیناره‌كه بكاته موزایه‌ده بۆ خۆی به‌بێ ئه‌وه‌ی واده‌ی ئه‌و پاره‌یه بزانێت ته‌نیا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه "هه‌وڵی داوه".
به‌شێك له چاودێرانی سیاسیی پێیان كه بڵێسه و هاوشێوه‌كانی تری ده‌یانه‌وێ له ڕێی موزاده‌یه‌ی ناردنی پاره‌ی به‌غداوه كار بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بكه‌ن و بانگه‌شه بكه‌ن.