ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه سنگی بچووك بێت یان گه‌وره، هه‌ر سه‌رنجی پیاو بۆی ده‌ڕوات، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌مێك ده‌ركه‌وتووه یان ده‌ریش نه‌كه‌وتووه، به‌ڵام گۆشه‌ی قه‌باره‌كه‌ی دیاره، ئه‌مه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه، بێ ڕه‌وشتییه كه ناتوانی سه‌یری نه‌كه‌یت یان غه‌ریزه‌یه‌كی مرۆیییه له پیاودا و له ده‌ره‌وه‌ی ویستی خۆیه‌تی؟ توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌مه شی ده‌كاته‌وه.
"لاری یۆنگ" پسپۆڕی ده‌مار و توێژه‌ری ته‌ندروستی له زانكۆی "ئیمۆری" له ویلایه‌تی ئه‌تلانتای ئه‌مه‌ریكی له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا، شیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه كردووه كه له هه‌موو پیاوێكدا هه‌یه.
به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، سه‌رنجی پیاو بۆ سنگی ئافره‌ت، غه‌ریزه‌یه‌كی منداڵییه تێیدا و هێزی به‌ره‌وپیرچوونی تایبه‌تمه‌ندییه جه‌سته‌یییه‌كانی ئافره‌ت له پیاوانه‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می پێوه‌ندی منداڵ و دایكی كه له شیردانی سروشتییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
ئه‌م شیكردنه‌وه‌یه‌ی توێژه‌ره‌كه‌ی زانكۆی "ئیمۆری" نزیكه له توێژینه‌وه‌یه‌كی پێشتری چارلس داروین، كه بیردۆزێكی گه‌وره‌ی جیهانی بووه و به مه‌زنترین مرۆڤ‌ناس ناسراوه و تێورییه‌كانی تا ئێسته‌ش له زانكۆكانی دنیا شیكردنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێ.
"لاری یۆنگ" ده‌ڵێ: منداڵ هه‌ر به سروشت له‌سه‌ر سنگی دایكی ڕاهاتووه، له‌و شیره‌ش كه دایك له ڕێی مه‌مكییه‌وه به كۆرپه‌كه‌ی ده‌دا، هۆڕمۆنی "ئۆكسیتۆسین"ی تێدایه، ئه‌و هۆڕمۆنه‌ی ناوی لێ نراوه ماده‌ی هۆشبه‌ری خۆشه‌ویستی كه توانای دایكایه‌تی و خۆشه‌ویستی منداڵ بۆی به‌هێز ده‌كات و پێوه‌ندیی توندی نێوانیان، بۆ ئه‌و هۆڕمۆنه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ته‌نانه‌ت كاریگه‌رییه‌كی زۆر ده‌كاته سه‌ر دۆخی ده‌روونی دایكه‌كه و هه‌میشه هه‌ستی ئه‌وه‌ی پێ ده‌به‌خشێ كه بتوانێ شیر به منداڵه‌كه‌ی بدات.
ئه‌و هۆڕمۆنه، كاریگه‌رییه‌كی زۆر له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ژن دروست ده‌كات، بۆیه هه‌میشه ئافره‌تان زیاتر بایه‌خ به هاوسه‌ره‌كانیان ده‌ده‌ن و هه‌میشه باشتر ده‌زانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌یاندا بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، له به‌رامبه‌ردا له كاتی سێكسیش پیاو هه‌میشه وه‌ك ڕۆڵێكی گرنگ سه‌یری سنگی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات، چونكه هه‌ستێكی متمانه به‌خۆبوونی پێ ده‌به‌خشێ.
به‌ڵام "فه‌ران ماسیا" خانمه توێژه‌ر له زانكۆی "ڕۆتجه‌رز" له ویلایه‌تی نيوجێرسیی ئه‌مه‌ریكی، پێی وا نییه كه پێوه‌ندیی ورووژاندنی پیاو كاتێك سنگی ئافره‌ت ده‌بینێ، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره دێرینه بێت كه له منداڵییه‌وه بۆی دروست بووه، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێ هۆكاری تریش هه‌ن بۆ ئه‌و سه‌رنجدانه و له كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بۆ ئه‌وی تر جیاوازییان هه‌یه.
ماسیا پێی وایه، به‌پێی داخراوی و كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كانیش كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌رنجی پیاو دروست ده‌كات كاتێك سنگی ئافره‌ت ده‌بینێ، ئه‌گه‌ری هه‌یه پیاوێكی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی داخراو، زۆرتر چاوی له‌سه‌ر سنگی ئافره‌ت بێت له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر كه چاوی ڕاهاتووه ئه‌و دیمه‌نانه ببینێ.
ئه‌گه‌رچی هێشتا لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێ كه هۆكاری چییه هه‌میشه پیاو سه‌رنجی بۆ لای جه‌سته‌ی ئافره‌ت ده‌ڕوا، به تایبه‌تی بۆ سنگی، هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه غه‌ریزه‌یه‌كی نێرینه‌یه و پێوه‌ندی به "ڕه‌وشت"ه‌وه نییه، په‌روه‌رده‌ی كه‌سه‌كان ته‌نیا ده‌توانێ كۆنتڕۆڵی ئه‌و دۆخه بكات كه نه‌یه‌ڵێ سنوور ببه‌زێنێ.