له چوارچێوه‌ى هاوكارییه‌كانیان بۆ هاووڵاتییان و پشتیوانى بۆ پرۆسه‌ى په‌روه‌رده له هه‌رێمى كوردستاندا، ده‌زگه‌ى خێرخوازیى بارزانى ژماره‌یه‌ك ئامێرى گه‌رمكه‌ره‌وه‌ى بۆ قوتابخانه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر دابین كرد.
به‌پێى راگه‌یه‌نراوێكى ده‌زگه‌ى خێرخوازیى بارزانى كه وێنه‌یه‌كى بۆ "وشه" نێردراوه هاتووه، ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی به هه‌ماهه‌نگی ده‌وڵه‌تی ئیمارات له درێژه‌ی هاوكارییه‌كان بۆ قوتابخانه‌كانی كوردستان، ٢٩٠ ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه (سۆبا)ی بۆ قوتابخانه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر دابین كرد.
راگه‌یه‌نراوه‌كه تێیدا هاتووه، به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی قوتابییان و هاندانیان بۆ به‌رده‌وامیدان به خوێندن، ئه‌مڕۆ ته‌واوى ئه‌و ئامێرانه دابه‌ش كراون.
له‌كۆتاى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌شدا هاتووه، ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی و ده‌وڵه‌تی كوێت له رێكه‌وتی ١٥/٢/٢٠١٧ له چالاكییه‌كی هاوشێوه‌دا، ٣٠٠ سۆبای بۆ په‌روه‌رده‌ی گشتی هه‌ولێر دابه‌ش كرد، كه سنووری 11 په‌روه‌رده‌یی پارێزگای هه‌ولێری گرته‌وه.