موقته‌دا سه‌در سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در پڕۆژه‌یه‌كی ئاشته‌وایی بۆ قۆناغی دوای ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ و نه‌مانی داعش له عێراق راگه‌یاند كه چه‌ندان خاڵ له‌خۆ ده‌گرێت، له‌وانه كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌یه‌كی رژد بۆ وتوێژكردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
پڕۆژه‌كه‌ی سه‌در له‌وانه پێك دێت:
یه‌كه‌م: دامه‌زراندنی سندووقێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه زیان لێكه‌وتووه‌كانی عێراق به سه‌رپه‌رشتیی حكوومه‌تی عێراق كه هه‌موو ناوچه‌كان بگرێته‌وه.
دووه‌م: گه‌یاندنی یارمه‌تی به‌په‌له بۆ زیان لێكه‌وتووان له ناوچه‌كانی كاره‌ساتبار له رێگه‌ی سوپای عێراقییه‌وه.
سێیه‌م: دامه‌زراندنی خانه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به مافی مرۆڤ و كه‌مینه‌كان كه ئه‌ركی سه‌ره‌كی سه‌رپه‌رشتیكردنی نه‌هێشتنی پێشێلكاری تایفی و ئه‌تنی بێت به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و په‌رله‌ماندا.
چواره‌م: پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی به‌هاناهاتن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوه مرۆڤدۆسته‌كانی وه‌ك مانگی سوور.
پێنجه‌م: به‌هێزكردنی ده‌ستی سوپا و هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق بۆ گرتنه ده‌ستی ئاسایشی ناوچه ئازادكراوه‌كان و كێشه له‌سه‌ره‌كان.
شه‌شه‌م: كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی وتوێژی رژد و كاریگه‌ر له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كان له‌پێناو گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێك كه سوود به عێراق و گه‌له‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت و لاریش نییه ئه‌گه‌ر به سه‌رپه‌رشتی نێوده‌وڵه‌تی بێت.
حه‌وته‌م: هه‌وڵدان له‌سه‌ر ئاستی دنیا و به رێگه دیپلۆماسی و ده‌ستووری و یاسایی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كۆتاهێنان به ده‌ستوه‌ردانی توركیا و ئه‌گه‌ر سوودی نه‌بوو، ئه‌وه كاری به شێوه‌یه‌كی جیا له‌سه‌ر بكرێت.
هه‌شته‌م: دانانی ستراتیجێكی تۆكمه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ ئه‌و شه‌ڕوانانه‌ی كه رۆڵیان له كرده‌ی ئازادكردنه‌وه‌دا هه‌بووه.
نۆیه‌م: هه‌وڵدان بۆ یه‌كخستنی ئه‌ندامه رێكخراوه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك سه‌ربه‌خۆیی هێزه ته‌ناهییه‌كان و سه‌روه‌رییان له رێگه‌ی دانانی سیسته‌مێكی تایبه‌ته‌وه بێته پاراستن.
ده‌یه‌م: داواكردنی حكوومه‌تی عێراق بۆ ده‌رچوونی هه‌موو هێزی وڵاتان له داگیركاران و دۆستانیش له خاكی عێراق بۆ پاراستنی شكۆ و سه‌روه‌ری عێراق.
یازده‌یه‌م: كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه جه‌ماوه‌ری و سه‌رۆك هۆز و بژاره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ نه‌هێشتنی ئاڵۆزی و ده‌مارگیری تایفی و چینایه‌تی.
دوازده‌یه‌م: به‌رده‌وامیی گفتوگۆی سیاسی رژد و كاریگه‌ر بۆ پاراستنی یه‌كێتیی خاكی عێراق و ئاسایش و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی سیاسییه‌وه.
سێزده‌یه‌م: دابینكردنی ئاسایشی سنووره‌كانی عێراق راسته‌وخۆ له رێگه‌ی سوپای عێراق و هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور.
چوارده‌یه‌م: كردنه‌وه‌ی خولی په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیری له ناوچه ئازادكراوه‌كان بۆ لابردنی نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێ و دوورخستنه‌وه‌ی بیری توندڕۆیی و مه‌ترسییه‌كانی تایفی و دانانی پرۆگرامێكی تۆكمه بۆ نه‌هێشتنی بیری توندڕۆیی.
پازده‌یه‌م: كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی وتوێژێكی فره‌وانی نیشتیمانی به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی خواره‌وه:
-نابێت وتوێژه‌كان تایبه‌ت بن به چینێكی سیاسی دیاریكراو، به‌ڵكو وتوێژێك بێت له‌پێناو ئاشته‌وایی نیشتمانی كه هه‌موو ئاین و مه‌زه‌و و كه‌مینه و ئاراسته‌كان به سه‌رپه‌رشتی زانایانی ئاینی بگرێته‌وه.
-نابێت به‌عسی و تیرۆریستان بگرێته‌وه.
-نابێت له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسی و هه‌ڵبژاردن بنیات بنرێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و میلی بێت.
شازده‌یه‌م: كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی له عێراق بڵاو بوونه‌ته‌وه و راده‌ستكردنیان بۆ ده‌وڵه‌ت له رێگه‌ی میكانیزمی روون و توند له‌گه‌ڵ پاراستنی شكۆی به‌رگری و جیهادكردن.
حه‌ڤده‌یه‌م: پاككردنه‌وه‌ی ریزی هێزه ته‌ناهییه‌كان له كه‌سانی نارێكخراو و دانانی یاسای توند به‌شێوه‌یه‌ك شكۆ و سه‌ربه‌خۆیی بۆ سوپا و دامه‌زراوه ته‌ناهییه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه.
هه‌ژده‌یه‌م: پێویسته دادگای پاكی عێراق لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سانی هاوكار بۆ داعش بكات به شێوه‌یه‌ك له سزادانی جیۆگرافی و خراپه‌كانی هه‌واڵده‌ری نهێنی دوور بكه‌وێته‌وه.
نۆزده‌یه‌م: پێویسته حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی داد به‌تایبه‌تی لێوردبوونه‌وه له فایلی گیراوانی بێ تاوان و لێپرسینه‌وه‌كردن له تیرۆریستان و گه‌نده‌ڵكاران و پێشێلكاران بكه‌ن به‌بێ جیاوازیكردنی تایفی.
بیسته‌م: داخستنی هه‌موو باره‌گای گرووپه چه‌كدارییه‌كان و كردنیان بۆ دامه‌زراوه‌ی رۆشنبیری و مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆیی.
بیستویه‌كه‌م: دۆخی سیاسی ناوچه ئازادكراوه‌كان پێویستی به هه‌ڵوه‌سته‌كردن هه‌یه بۆ نه‌هێشتنی ناكۆكی و ململانێكان و دوورخستنه‌وه‌ی هاریكاران بۆ تیرۆر له رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه:
-پێكهێنانی لیژنه‌ی جه‌ماوه‌ری و هۆزی بۆ خزمه‌تگوزاری میلی.
-هه‌وڵدان بۆ سازكردنی هه‌ڵبژاردنی ناوه‌خۆیی.
-سه‌رپه‌رشتیكردنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پرۆسه‌ی سیاسی له‌و ناوچانه‌دا.
بیست و دووه‌م: كردنه‌وه‌ی ده‌رگه له به‌رده‌م كۆمپانیاكانی بیانی و بواری وه‌به‌رهێنان له‌پێناو بووژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئه‌و ناوچانه به‌پێی یاسای نیشتمانی وه‌به‌رهێنانه‌وه.
بیست و سێیه‌م: ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری وڵاتانی دراوسێ و ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردانیان له كاروباری عێراق.
بیست و چواره‌م: ره‌وانه‌كردنی شاندی هۆزه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بۆ ناوچه ئازادكراوه‌كان و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی قه‌تیسبوونی تایفیه‌یی.
بیست و پێنجه‌م: كاركردن له‌سه‌ر دانانی ستراتیجێكی روون بۆ راگه‌یاندنی نیشتمانی له هه‌موو ئاسته‌كانیدا به‌شێوه‌یه‌ك ببێته سه‌رچاوه‌ی په‌خشی گیانی نیشتمانی بۆ هه‌موو رۆڵه‌كانی گه‌لی عێراق.
بیست و شه‌شه‌م: ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه له پرسی كه‌وتنی مووسڵ و كۆشتارگه‌ی سپایكه‌ر و راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه بۆ رای گشتی و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی فایله‌كانی تریش.
بیست و حه‌وته‌م: دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی حكوومه‌تی بۆ تۆماركردنی تاوانه‌كانی تیرۆر.
بیست و هه‌شته‌م: كاركردن بۆ ئاسانكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان و لابردنی هه‌موو به‌ربه‌ستێك له به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌یاندا.
بیست و نۆیه‌م: پێشنیازكردنی دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نێكی باڵای كاروباری كه‌مینه‌كان له عێراق.