پەكەكە باكور و باشووری چیای شنگالی لێ داخرا

:: PM:12:01:24/11/2020 ‌
قایمقامی شنگال ڕای دەگەیەنێت، ئێستە پۆلیسی عێراقی لە ناوچەكە بڵاو بوونەتەوە و باكوور و باشووری چیای شنگالیان گرتووە بۆ ڕێگری لەهەر جووڵەیەكی نایاسایی.

ئەمڕۆ سێشەم 24ـی تشرینی دووەم، مەحما خەلیل قایمقامی شنگال بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، دوای پێنج ڕۆژ لە هاتنی پۆلیسی عێراقی بۆ سنووری شنگال ئێستە بەشێكی زۆریان لە نێوان سووریا و عێراق جێگیر بوون.

ئەوەیش بۆ ڕێگری لە جووڵەی هەر هێزێكی چەكدرای 
قایمقامی شنگال گوتی، بەشێك لەو هێزە باكور و باشووری چیای شنگالیان كۆنتڕۆڵ كردووە، ئەوەیش بۆ ڕێگری لە جووڵەی هەر هێزێكی چەكدرای .

باسی لەوەش كرد، وەكو خەڵكی شنگال چاوەڕوان دەكەین بەم نزیكانەی دۆسیەی سەنتەری شنگال وەربگرن و دۆخی شنگال ئاسایی ببێتەوە هێزە چەكدارە نایاسایییەكان لە سنوورەكە نەمێنێت و ئارامی بگەڕێتەوە بۆ سنوورەكە.

ڕۆژی پێنجشەمی ڕابردوو ژمارەیەكی زۆری پۆلیسی عێراق گەیشتنە شنگال بۆ وەرگرتنی دۆسیەی تەناهی شارەكە ئەوەیش دوای ڕێكەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ شارەكە لە دوو مانگی ڕابردوو ئەنجام دراوە.



وشە - رامیار جەواد