كارمه‌ندێكی ئاسایشی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كه‌ركووك، بەهۆی كێشه‌یەکی كۆمه‌ڵایه‌تییەوە بە دار و ئاسن لەلایەن مامیەوە كوژرا .
عه‌قید یوسف ساڵح به‌رێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی دۆمبیز له شاری كه‌ركووك، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئەمڕۆ له گه‌ڕه‌كی په‌نجاعه‌لیی شاری كه‌ركووك، كارمه‌ندێكی ئاسایشی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به ناوی "حه‌وێز شه‌لال كه‌ره‌م" |44 ساڵ| به دار و ئاسن به‌سه‌ختی بریندار كرا، به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
زیاتر گوتی، به‌گوته‌ی كه‌سوكارەکەی، هۆكاری كێشه‌كه بۆ شه‌ڕی نێوان قوربانیه‌كه و خزمانی ده‌گه‌رێته‌وه، ئێستە كێشه‌كه بۆ پۆلیسی عروبه گواستراوه‌ته‌وه.
عه‌مید هه‌ڤاڵ به‌رزنجی، به‌رێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی عروبه، ئه‌وه‌ی بۆ "وشه" دركاند، ئه‌و كارمه‌نده‌ی ئاسایش له‌لایه‌ن مامی خۆیه‌وه كوژراوه، بۆیە هەر ئەمڕۆ مامی گیرا.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی