مردن بە كۆرۆنا لە عێراق 12 هەزار حاڵەتی تێپەڕاند

:: PM:04:36:24/11/2020 ‌

بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە دنیا بەردەوامە و بەپێی دوایین زانیاری ژمارەی تووشبوون لە دنیا گەیشتووەتە زیاتر لە 59 ملیۆن و 680 هەزار حاڵەت، مردنیش لە سەرووی ملیۆنێك و 405 هەزار حاڵەتە، وەزارەتی تەندروستی عێراق رای گەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوودا 2292 حاڵەتی تووشبوون و 35 حاڵەتی مردن تۆمار كراوە.
تووشبوون گەیشتووەتە 539749 حاڵەت
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە ئەمڕۆ سێشەم هاتە بڵاوكردنەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو 26504 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكان ئەنجام دراون و 2292 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراوە، 566 لە بەغدا و 135 لە هەولێر و 169 دهۆك و 196 لە سلێمانی و 469 لە كەركووك و 56 لە سەڵاحەدین و 41 لە بەسڕە و 81 لە واست و 131 لە دیالە و 47 لە نەجەف و 30 لە میسان و 84 لە بابل و 19 لە كەربەلا و 47 لە زیقاڕ و 35 لە دیوانییە و 12 لە موسەنا و 63 لە ئەنبار و 111 لە نەینەوا.

هەروەها 2130 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، 863 لە بەغدا و 41 لە دهۆك و 168 لە كەركووك و 55 لە سلێمانی و 115 لە هەولێر، جیا لە تۆماركردنی 35 حاڵەتی مردن 11 لە سلێمانی و پێنج لە دهۆك و پێنج لە كەركووك و پێنج لە هەولێر، كۆی تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 539749 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 469784 حاڵەتە و مردنیش گەیشتووەتە 12031 حاڵەت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل