ئه‌گه‌رچی پێشتر وا باوبوو كه به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته و ئاو و هه‌واكه‌ی، باشترین تووتنی دنیا له كوردستان به‌رهه‌م ده‌هات، به‌ڵام ئێسته له‌گه‌ڵ بوونی 40 جۆری تووتنی خۆماڵی له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان كه‌س تاقی ناكاته‌وه و به خراپترین تووتن ناوی ده‌به‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 24ى تشرینى دووه‌م، محه‌مه‌د خۆشناو خاوه‌نی فرۆشگای تووتنی كلاسیك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، تووتنی كوردستان جاران كوالێتی زۆر باش بوو، به‌ڵام ئێسته داواكاری له‌سه‌ر نزمبووه‌ته‌وه و ته‌نیا ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان گه‌وره‌یه به‌كاری ده‌هێنن.
زیاتر گوتی، نرخی تووتنی كوردی یه‌ك كیلۆ 50 هه‌زار تێپه‌ڕ ناكات، له‌كاتێكدا نرخی 100 گڕام تووتنی كه‌پسی ئه‌مه‌ریكی نزیكه‌ی 12 هه‌زار زیاتریشه.
ئاشكرای كرد، هۆكاره‌كه‌ی بۆ جووتیارانی تووتن ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گرنگی به چاندنی تووتن ناده‌ن و زۆر به ساده‌یی و به كوالێتیه‌كی خراپ به‌رهه‌می ده‌هێنن.
ڕوونی كرده‌وه، "قازانجی تووتن گه‌لێك له به‌رهه‌می تر پتره، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی جووتیارانی ئێسته كاری تر ده‌كه‌ن و ئه‌و كاره نه‌بووه‌ته ڕه‌نجی سه‌ره‌كیان بۆیه وه‌لایان ناوه، ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی تووتنی كوردستان له له ناوچوون نزیك بووه‌ته‌وه و كه‌س تاقی ناكاته‌وه.
تووتن كه به زێڕی سه‌وز ناو ده‌برێت و پێنج به‌رانبه‌ری كانزای زێڕ قازانج ده‌به‌خشێت، له ساڵی 1978، كوردستان یه‌ك له‌سه‌ر سێی هه‌موو تووتنی ڕۆژهه‌ڵاتی دنیای به‌رهه‌م هێناوه و ئه‌وكات زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری كێڵگه‌كانی، چاندنی به‌رهه‌می تووتن بوو. به‌وه‌یش تووتن یه‌كێك بوو له سه‌رچاوه‌ی داهاتی زۆر جووتیاری كوردستان.