بڕیاره سبه‌ى سێشه‌م كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى كوردستان به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به"وشه"ى راگه‌یاند، سبه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
راى گه‌یاند، له به‌رنامه‌ى كاره‌كه‌دا درێژه پێده‌رى كۆبوونه‌وه‌ى رابردوو خستنه‌ڕووى چه‌ند ڕاپۆرتێكه له‌باره‌ى سێكته‌ره‌كان له كوردستان.
به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" جگه له خستنه‌ڕووى راپۆرتى دارایی و ئابوورى له هه‌رێمى كوردستان، راپۆرتى چه‌ند شاندێكى تر ده‌خرێته ڕوو كه له ماوه‌ى مانگى رابردوو وه‌ك نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى وڵاتانیان كردبوو.
دواین كۆبوونه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕۆژى سێشه‌م 31/1/2017 به سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێو چوو.