ماوه‌یه‌كه میدیاكانی په‌كه‌كه كاریان بووه‌ته چاودێری جووڵه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سیخووڕیان بۆ حه‌شدی شه‌عبی به‌سه‌ره‌وه ده‌كه‌ن.
به‌پێی به‌دوداچوونی "وشه" و چاودێری میدیاكانی په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستان، ئێسته كاری سه‌ره‌كیان بووه‌ته سیخووڕی كردن به‌سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی حیساب بۆ ئه‌وه بكه‌ن كه پێشمه‌رگه له‌خاكی خۆی هاتوچۆ ده‌كات. هه‌روه‌ك به‌پێی زانیارییه‌كان له هه‌ندێك ناوچه‌ی تری كوردستان په‌كه‌كه سیخووڕی بۆ حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات.
عه‌مید عیرفان حه‌مه خان فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری گوێری هێز پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، جێی نیگه‌رانییه كه میدیا شوێنی پێشمه‌رگه ئاشكرا بكات، چونكه زانیاری سه‌ربازی ناكرێت لهمیدیاوه ئاشكرا بكرێ و ده‌چێته چوارچێوه‌ی خزمه‌تكردن به دووژمن.
دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌و كه په‌كه‌كه ماوه‌یه‌كه كه‌وتووه‌ته پێشاندانی وێنه و شوێنی هێزی پێشمه‌گه‌ی هه‌ندێكیشی ناڕاسته، هاوكات جۆرێكه له سیخووری به‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌وه له‌سه‌رخاكی خۆی و ده‌كرێ تیرۆریستانی داعش سوودی لێ وه‌ربگرن.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی